مەلا عەلی کەڵەک: ئیبراهیم تاتڵیسەس حاشا لە کوردبوونی خۆی نەکات چارەسەری دەکەم

18-12-2020
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن ئیبراهیم تاتڵیسەس
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

مەلا عەلی کەڵەک پەیامێکی ئاراستەی ئیبراهیم تاتڵیسەس کردووە و دەڵێت، ئەگەر ئەو گۆرانیبێژە "تۆبە بکات و بڵێت من کوردم" لە ماوەی شەش مانگدا چارەسەری دەکات.
 
مەلا عەلی کەڵەک لەو پەیامەیدا کە بە سێ زمانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی بڵاوکردووەتەوە و ژمارە تەلەفۆنی خۆیشی داناوە.
 
لە پەیامەکەیدا دەڵێت "ئەگەر گۆرانیبێژ، بەڕێز ئیبراهیم تاتڵیسەس تۆبە بکات و بڵێت من کوردم و حاشا لە قەومی خۆی نەکات، ئەوە بە شاهیدی هەمووتان لە ماوەی شەش مانگدا بە ئیزنی خوا چارەسەری دەکەم بەبێ بەرامبەر".
 
لەبارەی گرفتە تەندروستییەکەی ئیبراهیم تاتڵیسەس ئەو ئاماژەی بەوە کردووە "مێشکی [ئیبراهیم تاتڵیسەس] خوێنی لەناو مەییە، لەبەر ئەوەیە چاکنابێتەوە".
 
ئیبراهیم تاتڵیسەس لە 14ی ئاداری 2011 لە هێرشێکی چەکداریدا بە سەختی سەری برینداربوو و لەوکاتەشەوە دۆخی تەندروستیی نەگەڕاوەتەوە ئاستی پێشووی. هەروەها ساڵی 1990یش تەقەی لێکراوە و گولـلە بەر لاقی کەوتووە.
ا

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمپانیای ئێران خودرۆ

کارمەندانی لقی کرماشانی کۆمپانیای 'ئێران خودرۆ' مان دەگرن

زیاتر لە هەفتەیەکە کرێکار و کارمەندانی لقی کرماشانی کۆمپانیای ئێران خودرۆ مانیان گرتووە و داوای هاوتاکردنی مووچەکانیان لەگەڵ کارمەندانی لقی سەرەکیی کۆمپانیاکە دەکەن