لە دوو مانگدا لە سنە 5 کەس بەهۆی ژەهراویبوون بە دوانۆکسیدی کاربۆن گیانیان لە دەستداوە

18-11-2024
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی بەشی فریاکەوتن و بەڕێوەبەری قەیرانی زانکۆی پزیشکیی سنە دەڵیت، "لە دوو مانگدا 5 کەس بە هۆی ژەهراویبوون بە دوانۆکسیدی کاربۆن گیانیان لەدەستداوە، کە ئەوەش ئامارێکی مەترسیدارە."
 
ئەمڕۆ دووشەممە 18ی تشرینی دووەم حوسێن جەعفەری، سەرۆکی بەشی فریاکەوتن و بەڕێوەبەری قەیرانی زانکۆی پزیشکیی سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، "لە دوو مانگدا  33 ژەهراویبوون بە گازی دوانۆکسیدی کاربۆن لە پارێزگای سنە تۆمارکراون کە 5 کەسیان گیانیان لەدەستداوە. ئەم ئامارە زیادبوونی ژەهراویبوون بە گازی دوانۆکسیدی کاربۆن لە پارێزگاکە نیشان دەدات."
 
جەعفەری گوتیشی، "لە کۆی ئەو 33کەسە 22یان پیاو و 11یان ژن بوون. زۆرترین ژەهراویبوون لە شاری سنە بووە کە 11کەس بوون؛ لە سەقز 9  کەس، قوروە 6 کەس، بیجار 3 کەس، مەریوان 2 کەس و بانە 2 کەس تۆمار کراون کە بە گازی دوانۆکسیدی کاربۆن ژەهراویبوون."
 
بە گوتەی سەرۆکی بەشی فریاکەوتن و بەڕێوەبەری قەیرانی زانکۆی پزیشکیی سنە، "لە کۆی ئەو 33 کەسە 19یان بۆ ناوەندە پزیشکیەکان گوێزراونەتەوە و 5 کەسیان گیانیان لە دەستداوە"؛ ئاماژەی بەوەشکرد، "هۆکاری سەرکی ئەم ژەهراویبوونە دزەکردنی گازی ئامێرەکانی گەرمکەرەوەیە کە لە شوێنی داخراو بەکاردەهێندرێن."
 
پار لە ئیران و رۆژهەلاتی کوردستان 6 هەزار و 424 کەس بە گازی دوانۆکسیدی کاربۆن ژەهراویبوون و 305 کەسیان گیانیان لە دەستدا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداو

لە لیبیا 42 کۆچبەری کورد دەستگیر دەکرێن؛ زۆربەیان خەڵکی ئیدارەی راپەڕینن

ماوەی شەش رۆژە 42 گەنجی کۆچبەری خەڵکی هەرێمی کوردستان، کە زۆربەیان دانیشتووی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕینن، لە کەناراوەکانی لیبیا لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی ئەو وڵاتەوە دەستگیر کراون و تاوەکو ئێستا چارەنووسیان نادیارە