نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی زییا مه‌لك ئیسماعیل یاقو ده‌كات

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی کۆچی دوایی زییا مه‌لك ئیسماعیل یاقو، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی و تەواوی گەلی ئاشووری دەکات.
 
لە پرسەنامەیەکدا ئەمڕۆ (دووشەممە، 18-11-2024) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بۆ كۆچى دواييى كه‌سایه‌تیی ديارى ئاشوورى، خوالێخۆشبوو زییا مه‌لك ئیسماعیل یاقو، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى به‌ڕێزیان و ته‌واوى گه‌لى ئاشوورى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم."
 
زییا مه‌لك ئیسماعیل یاقو، کەسایەتییەکی دیاری ئاشوورییەکانە و لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆچی دوایی کرد. 
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوەکەیدا هەروەها دەڵێ "له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ خێزان و كه‌سوكار و ته‌واوى دۆستانی ببه‌خشێت. خوالێخۆشبوو زییا مه‌لك ئیسماعیل یاقو سەرکردەیەکی دیاری ئاشوورییه‌كان بوو و هه‌ميشه‌ يادى به‌ زيندوويى ده‌مێنێته‌وه‌."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە