لە 24 کاژێری رابردوودا زۆرترین باران لە مێرگەسۆر و کەمترین لە هەڵەبجە باریوە

18-11-2023
سۆران حوسێن
نیشانەکردن بارانبارین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە 24 کاژێری رابردوودا زۆرترین باران لە قەزای مێرگەسۆری پارێزگای هەولێر باریوە کە زیاترە لە 114 ملیمەتر بووە؛ کەمترینیش لە هەڵەبجە باریوە کە ناگاتە میلمەترێک و لە هەندێک شاریش باران نەباریوە.
 
کەشناسێکیش دەڵێت، سبەی شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و مەترسی دروستبوونی لافاو هەیە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، لە 24 کاژێری رابردوودا و لە کاژێر 09:00ـی بەیانی دوێنێ هەینی بۆ کاژێر 09:00ـی بەیانی ئەمڕۆ شەممە، 18-11-2023، زۆرترین باران لە هەرێمی کوردستان لە قەزای مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر بووە کە زیاتر لە 114 ملیمەتر بووە؛ لە پارێزگای سلێمانی زۆرترین باران لە سەرکەپکان بووە کە 22 ملیمەتر بووە؛ لە پارێزگای دهۆک زۆرترین باران لە قەسرۆک باریوە کە زیاتر لە 113 ملیمەتر بووە؛ لە هەڵەبجە کەمترین باران باریوە و هیچ شوێنێکی نەگەیشتووەتە دوو ملیمەتر.
 
لەبارەی کەشوهەوای سبەی یەکشەممەوە، کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "ئەگەری بارینی نمەباران لە هەندێک کات و شوێندا هەیە و لە کاتەکانی شەودا دابارین زیاد دەکات؛ هەندێکجار هەورە برووسکەشی لەگەڵدا دەبێت."
 
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ شەممە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لە ئێوارەی سبەینێوە شەپۆلێکی بارانبارین هەموو هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و تاوەکو ئێوارەی دووشەممە بە بەهێزی بەردەوام دەبێت و لە هەموو شوێنەکانیش زیاتر لە 50 ملیمەتر باران دەبارێت. بارانبارینەکە لە ئێوارەی سێشەممەوە لاواز دەبێت و کۆتایی دێت."
 
ئاراس جەبار ئاماژەی بەوەشکرد، لە شاری هەولێر و دەوروبەری و قەزای سۆران، هەروەها سنووری پارێزگای دهۆک مەترسی لافاو هەیە. لەبارەی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەشەوە گوتی، "لە ناوچە نزمەکانی ئەوێش مەترسی لافاو هەیە، بەڵام مەترسییەکان زیاتر لەسەر پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک دەبن."
 
لەو شارانەی باران باریوە لە هەرێمی کوردستان، بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان رێژەکەی بەمشێوەیەی خوارەوەیە:
پارێزگای هەولێر؛ شاری هەولێر 0.7 ملیمەتر، پیرمام 8 ملیمەتر، سۆران 14.4 ملیمەتر، هیران 15 ملیمەتر، بارزان 46 ملیمەتر، مێرگەسۆر 114.8 ملیمەتر.
 
پارێزگای سلێمانی؛ شاری سلێمانی 1.5 ملیمەتر، رانیە 9 ملیمەتر، قەڵادزێ 4 ملیمەتر، سەرکەپکان 22 ملیمەتر، چوارتا 3.5 ملیمەتر.
 
پارێزگای دهۆک؛ شاری دهۆک 4.2 ملیمەتر، زاخۆ 1 ملیمەتر، ئاکرێ 33 ملیمەتر، بامەڕنێ 12.8 ملیمەتر، کانی ماسێ 11 ملیمەتر، ئامێدی 12 ملیمەتر، بجیل 68 ملیمەتر، دینارتە 88 ملیمەتر، شێخان 35.5 ملیمەتر، قەسرۆک 113.5 ملیمەتر.
 
پارێزگای هەڵەبجە؛ شاری هەڵەبجە 0.7 ملیمەتر، تەوێڵە 1.7 ملیمەتر، بیارە 0.5 ملیمەتر، خورماڵ 1.2 ملیمەتر، سیروان 0.4 ملیمەتر.
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، پلەی گەرمای سبەی لە باشووری کوردستان بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:
هەولێر؛ 20 ملیمەتر
سلێمانی؛ 17ملیمەتر
دهۆک : 18 ملیمەتر
کەرکووک؛ 22 ملیمەتر
هەڵەبجە؛ 20 ملیمەتر
زاخۆ؛ 19ملیمەتر
سۆران؛ 16ملیمەتر
حاجی ئۆمەران؛ 10ملیمەتر
گەرمیان؛ 24 ملیمەتر
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەستگیرکردنی کۆچبەرێک.

لە وان و ئاگری 56 کۆچبەر دەستبەسەرکران

قایمقامییەتی شارۆچکەی مورادیەی سەر بە پارێزگای وان لە هەژماری فەرمی خۆی لە سۆشیاڵ میدیا رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە، 9ـی کانوونی دووەمی 2024، تیمەکانی جەندرمە لەکاتی پشکینی رێگەوبان، لە خاڵی پشکینی گوندی ئونسەلی سێ کۆچبەری نایاساییان لە پاسێکی نەفەرهەڵگردا دەستبەسەرکردووە کە جلوبەرگی یاریدەدەری شۆفێریان پۆشیوە.