فەیسبووک باسی تەقینەوەکەی سلێمانی دەکات و داوای کۆکردنەوەی زانیاری دەکات

18-11-2022
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پلاتفۆرمی فەیسبووک لە رێگەی خزمەتگوزاریی "وەڵامدانەوەی قەیران" زانیاری لەبارەی قوربانییانی رووداوەکان بڵاودەکاتەوە و لە شەوی رابردووەوە بەشێکی تایبەتکردووە بە رووداوی تەقینەوەکەی گەڕەکی کازیوەی سلێمانی.
 
خزمەتگوزارییەکەی فەیسبووک بە ئامانجی ئەوە دروستکراوە کە ئەو کەسانەی لە ناوچەیەک تووشی رووداوێک بوون بتوانن هاوڕێ و کەسوکاریان ئاگادار بکەنەوە کە تەندروستییان باشە یان کەسانی دیکە هاوکاری بۆ لێقەوماوانی رووداوەکە بنێرن.
 
شەوی 18-11-2022 لە گەڕەکی کازیوەی سلێمانی بەهۆی تەقینەوەی گازی LPG خانووێک لە سلێمانی تەقییەوە، تاوەکو ئێستا 11 کەس بەهۆی رووداوەکە گیانیان لەدەستداوە و 12ـی دیکەش بریندار بوون، هەروەها بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێرانی رووداو سێ بۆ چوار کەسی دیکە لەژێر داروپەردووی خانووەکەدا ماون.
 
لە خزمەتگوزارییەکەی فەیسبووک بەشێک دیاریکراوە بە ناوی "safety check"، بەکارهێنەران دەتوانن لەو شوێنەدا رایبگەیێنن کە تەندروستییان باشە یان نا. هەروەها لە تەندروستیی هاوڕێکانیان ئاگادار دەبنەوە.
 
لە بەشێکی دیکەی خزمەتگوزارییەکەدا، زۆرینەی ئەو هەواڵانەی لەبارەی رووداوەکە بڵاوکراونەتەوە دادەنرێن. خەڵکیش دەتوانن هاوکاری ئەو کەسانە بکەن کە پێویستیان پێیەتی.
 

خزمەتگوزارییەکی فەیسبووک بۆ ئاگادارکردنەوە لە رووداوەکان

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.