لە مهاباد هاونیشتمانییەک بە تەقەی هێزەکانی ئێران گیانی لەدەستدا

18-11-2022
کوڕی ئەو هاونیشتمانییە لەسەر گۆڕی باوکی قسەی بۆ خەڵک کرد و گوتی، "رژێم لە کوردستان بە گولـلە مامەڵە دەکات."
کوڕی ئەو هاونیشتمانییە لەسەر گۆڕی باوکی قسەی بۆ خەڵک کرد و گوتی، "رژێم لە کوردستان بە گولـلە مامەڵە دەکات."
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە سنە گولـلەیەک بەر سەری محەممەد ئەحمەدی کەوت و گیانی لەدەستدا. گیانلەدەستدانی تووڕەیی و ناڕەزایەتی خەڵکی زیاتر کرد. کوڕەکەی دەڵێت، "رژێم لە کوردستان بە فیشەک مامەڵە دەکات."
 
هەر لە مهاباد شەوی رابردوو هاونیشتمانییەکی دیکە بە ناوی ئازاد حوسێن پوور لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە کرایە ئامانج و گیانی لەدەستدا. ئەو بەیانیی هەینی بە خۆپێشاندان بەخاکسپێردرا و دوای ناشتنی، خەڵکی تووڕەی مهاباد رژانە سەرشەقامەکان.
 
شەوی پێنجشەممەش لە زۆربەی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان خۆپێشاندانی بەرفراوان بەڕێوەچوو. ناڕەزاییەک کە قوربانی زۆریشی لێکەوتەوە. لە بۆکان چوار هاونیشتمانی بە ناوەکانی غەفوور مەولوودی، ئەمجەد عینایەتی، هیوا جانان و هەژار مام خوسرەوی گیانیان لەدەستدا. 
 
کوڕی غەفوور مەولوودی دەڵێت، "لە ئێستاوە لە ئێستاوە هەرکات هەستتان بە مرۆڤایەتیی خۆتان کرد، بزانن تامی نانی مەردایەتی و نانی خۆفرۆشی زۆر جیاوازە. مامەڵەکردنی رژێم لە تاران بە ماتوومە. لە کوردستان بە فیشەک و بە گولـلەیە، بۆچی؟ ئەمن پێتان دەڵێم، چونکە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تاران فاشیستە و لە کوردستان داگیرکەرە."
 
سوپای پاسداران دەڵێت، لە خۆپێشاندانەکانی شەوی رابردووی بۆکاندا دوو ئەندامی ئەو هێزە کوژراون، بەڵام چۆنیەتیی کوژرانیان و شوناسی بکوژانیان دیار نییە. 
 
لە 63 رۆژی رابردوودا، زۆربەی رۆژەکان لە بۆکان خۆپێشاندان بووە، بەتایبەت لە سێ رۆژی رابردوودا، خەڵکی ناڕازی شەقامەکانیان چۆڵ نەکردووە. تەنیا لەو سێ رۆژەدا هەشت کەس لەو شارە بە تەقەی هێزەکانی ئێران گیانیان لەدەستداوە.
 
رۆژی پێنجشەممەش ئارام حەبیبی و شاهۆ بەهمەنی لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی ئێران لە خۆپێشاندەران لە سنە گیانیان لەدەستدا. هەروەها لە سەقز رەحمان بەختیاری کرایە ئامانج و گیانی لەدەستدا. 
 
لە شەوی سێشەممەوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان 18 هاونیشتمانی لە خۆپێشاندانەکان و بە تەقەی هێزەکانی ئێران گیانیان لەدەستداوە. لە بۆکان هەشت کەس، لە سنە چوار کەس، لە کامێران دوو کەس، لە سەقز دوو کەس و لە مهابادیش دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.
 
هێزەکانی ئێران بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە ناڕەزاییەکان تەقە لە خۆپێشاندەران دەکەن، بەڵام بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانییان، ناڕەزاییانی سارد نەکردووەتەوە. کاریگەری پێچەوانەی هەبووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداو

پۆلیسی سلێمانی: لەسەر گیانلەدەستدانی مێرمنداڵێك کارمەندێکی هێزەکانی کۆماندۆ دەستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، لەسەر دۆسیەی گیانلەدەستدانی مێرمنداڵێكی تەمەن 15 ساڵان لە گەڕەكی راپەڕینی شاری سلێمانی، تۆمەتبارێك کە کارمەندە لە فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆ، دەستگیركرا و رادەستی هێزەكانی پۆلیس كرا.