پارتی، یەكێتی ‌و گۆڕان كۆدەبنەوە

18-11-2020
ئاسۆ سەراوی
نیشانەکردن پارتی یەکێتی گۆڕان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
ئەندامێكی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند بڕیارە هەریەك ‏لە پارتی، یەكێتی ‌و گۆڕان لە ئاستێكی باڵادا كۆببنەوە ‌و كۆبوونەوەكەش ‏تایبەت دەبێت بە پرسی لامەركەزی.‏
 
شەماڵ عەبدولوەفا، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان بە ‏‏(تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، بڕیارە هەریەك لە پارتی، یەكێتی ‌و ‏بزووتنەوەی گۆڕان بۆ پرسێكی گرنگ كۆببنەوە‌: "كۆبوونەوەكە ‏تایبەت دەبێت بە پرسی لامەركەزی بۆ هەموو كوردستان نەك بە تەنیا ‏پارێزگایەك". ‏
 
ئەندامەكەی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان ‏باسی لەوەش كرد ‏كۆبوونەوەكە لە ئاستێكی باڵادا دەبێت، بەڵام كات‌ و شوێنەكەی یەكلایی ‏نەكراوەتەوە و گوتی: "هەر سێ‌ لایەنەكە ئامادەییان بۆ ‏كۆبوونەوەكە نیشانداوە".‏
 
پێشتر یەكێتی نیشتمانی كوردستان، داواكردنی پرسی لامەركەزی ‏پارێزگاكان بە تایبەت لە سلێمانی كردبووە كاری لە پێشینەی خۆی، بۆ ‏دروستكردنی هاودەنگییەكەیش لەسەر ئەو پرسە، سەردانی بەشێك لە ‏حیزبەكانی كوردستانی كردبوو.‏
 
هەروەها ئەنجوومەنی پارێزگاش لێژنەیەکی پێکهێنا بۆ ئامادەکردنی رەشنووسێک بۆ پرۆژەی لامەرکەزیی ئیداری و دارایی پارێزگای سلێمانی، لێژنەکە دوای ئەوەی سەردانی سەرجەم قەزاکانی پارێزگاکەی کرد، رەشنووسەکەی ئامادەکرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە