دۆخی زیمبابۆی لەدوای کودەتای سەربازی

19-11-2017
دیار کوردە @diyarkurda
تانک و هێزە سەربازییەکان بەردەوام لە نێو شەقامەکان دەبیندرێن
تانک و هێزە سەربازییەکان بەردەوام لە نێو شەقامەکان دەبیندرێن
نیشانەکردن زیمبابۆی
A+ A-
رووداو- هەولێر

دوای کودەتا سەربازییەکەی زیمبابوێ رۆبەرت موگابی، سەرۆکی زیمبابۆی لە ماڵەکەیدا لەلایەن سوپای ئەو وڵاتە دەستبەسەرکرا ، سوپاش دەڵێ لەگەڵ موگابی لە گفتوگۆدایە بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی وڵات و بەتایبەتیش شاری هاراری پایتەخت.


رۆژنامەکانی زیمبابوێ ئاماژە بەوە دەکەن کە سوپا بەنیازە رۆبەرت موگابی بەشێوەیەکی ئاشتیانە دەستلەکار بکێشێتەوە و دەسەڵاتەکانی رادەستی ئمێرسن ماناگاگوا، جێگری پێشووتری بکات کە پیشتر لە پۆستەکەی دورخرابووەوە. ئامانجی سەرەکی کودەتاکەی زیمبابۆی رێگریکردن بوو لە موگابی بۆ ئەوەی دەسەڵاتەکانی رادەستی هاوژینەکەی نەکات.

ئێرە هاراری پایتەختی زیمبابۆیە، سێ رۆژ پێش ئێستا، سوپای زیمبابۆی بۆ نێو شەقامەکانی هاراری پایتەختی زیمبابۆ جووڵەی پێکراو، دەست بەسەر پایتەختدا گیرا، کۆشکی سەرۆکایەتی دەورەدراو، رۆبەرت موگابی، سەرۆکی زیمبابۆی لە ماڵەکەیدا دەستبەرکرا.

سوپا هەرزوو لە راگەیێندراوێکیدا سەپاندنی دەستەڵاتی بەسەر هەموو وڵاتەکەدا راگەیاندو، بەڵێنی ئاساییکردنەوەی دۆخەکەی بە خەڵەکەکە دا.

ئۆپۆزیسیۆنی زیمبابۆی دەڵێت، ئێمە داوای گۆڕانکاریمان کردووە، بەڵام گۆڕانکارییەک لە رێگەی هەڵبژاردن و دیموکراسی، نەک لە رێگەی کودەتای سەربازییەوە.

مۆرگان تزڤانگێرای، سەرۆکی ئۆپۆزیسیۆنی زیمبابۆی دەڵێت "ئێمە هەموومان رووبەڕووی دۆخێکی تەواو پێشبینی نەکراو و، هەروەها نەخوازراو بووینەتەوە. بەڵام ماوەیەکی زۆریشە دەمانەوێت گۆڕانکاری بکرێت، پێشبینی ئەوەمان نەدەکرد، گۆڕانکارییەکان بەمشێوەیە رووبدەن و بگەین بەم دۆخە. بەڵکو پێشبینیمان دەکرد، گۆڕانکارییەکان لە رێگەی هەڵبژاردنێکی ئازادانە و دیموکراتیانە ببێت، ئەوەش هەر ئەو شتەیە کە ئێمە بۆ نزیکەی 20 ساڵە خەباتی بۆ دەکەین."

سوپا دەڵێت، ئێستا لەگەڵ سەرۆکی وڵاتە لە گفتوگۆدایە بۆ ئاسایکردنەوەی دۆخی وڵات و بەتایبەتیش هاراری پایتەخت.

رۆژنامەکانی زیمبابۆیش ئاماژە بەوەدەن سوپا دەیەوێت بۆ ماوەیەکی کاتی مۆگابە لە دەستەڵات بمێنێتەوەو دواتریش بە ئاشتیانە دەستلەکاربکێشێتەوەو دەستەڵاتەکانی رادەستی ئمێرسن ماناگاگوا، جێگری پێشووتری بکات کە چەند رۆژێک پێش کودەتاکە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و، هەروەها بە یەکێک لەو کەسانە ناوی دەبردرێت، کە لە پشت کودەتاکەوە بووبێت.

ئامانجی سەرەکی کودەتاکەی زیمبابۆی ئەوەیە رێگری لە موگابی سەرۆکی وڵاتەکەیان بکەن، دەسەڵاتەکانی رادەستی هاوژینەکەی گراسی تەمەن 52 ساڵ بکات، کە چەند رۆژێکە وەک جێگری خۆی دەستنیشانی کردووە. بەڵام تاوەکو ئیستا دیارنییە ئایە موگابی تەمەن 93 ساڵ، کە لە دوای سەربەخۆیی زیمبابۆی واتە نزیکەی بۆ 37 ساڵە حوکمی ئەو وڵاتە دەکات، دەچێتە ژێر باری داواکانی فەرماندە سەربازییەکان، یانیش رووبەڕوویان دەبێتەوەو قەیرانەکانی وڵاتەکەی قوڵتر دەکاتەوە. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە