لە رووداوێكی هاتووچۆدا 11 قوتابی برینداربوون

رووداو - سۆران


رووداوێكی هاتو‌وچۆ لە دۆڵی رۆست لە شارەدێی سمێلانی سەر بە قەزای چۆمان روویدا و 11 قوتابی بریندار بوون.

پەیامنێری رووداو لە چۆمان رایگەیاند، كە سەر لەبەیانی ئەمڕۆ 18/11/2014 لە كاتی چوون بۆ قوتابخانە، پیكابێك كە 15 قوتابی تێدابوو لە گوندی گەزنەوە بۆ شارەدێی سمێلانی دەبردن وەرگەڕاوە، كە 11 كەسیان بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانە كراون.

ئەو قوتابیانە كە لە پۆلی 10 و 11 و 12 -ی ئامادەیین براونەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سۆران و 2 كەسیشیان براونەتە نەخۆشخانەی ئاشتی.
لەو 11 قوتابیە كە بریندار بوون 6 یان كوڕن و 5 یان كچن، ئەو 4 قوتابییەكەی دیكە باری تەندروستیان جێگیرە.