جێگری پارێزگاری هەڵەبجە: پێشێلکاری پلان بۆ داڕێژراو دەکرێت و کۆمیسیۆن دەسەڵاتی لێسەندراوەتەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
کاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە لەسەر پشکی یەکگرتوو
کاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە لەسەر پشکی یەکگرتوو
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە دەڵێت: چەندین پێشێلکاری بە ئاشکرا و بەشێوازی پلان بۆ داڕێژراو دەکرێن. گوشار لە هێزەئەمنییەکان دەکرێت بە وێنە بیسەلمێنن کە دەنگیان بەکێ داوە.
 
ئەمڕۆ هەینی، 18ـی تشرینی یەکەمی 2024، کاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە لەسەر پشکی یەکگرتوو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، "نیگەرانیی خۆمان دەردەبڕین کە هەندێک پێشێلکاری بە ئاشکرا و بەشێوازی پلان بۆ داڕێژراو دەکرێن، لە دەرەوە پشکنین ناکرێت بۆ ئەوەی کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان مۆبایل نەبەنە ژوورەوە، دواتر فشاریان لێدەکرێت بۆ ئەوەی بیسەلمێنن کە دەنگیان بە کێ داوە و وێنەی کاتی دەنگدانیان پیشانیان بدەن".
 
گوتیشی، "بەرپرسی بنکەکان هیچ دەسەڵاتێکیان نییە کە پشتگیری لایەنە سیاسییە ناڕازییەکان بکەن، دەسەڵات لە کۆمیسیۆن وەرگیراوەتەوە و ئەوەی ئەمڕۆ روودەدات پێشێلکارییەکی گەورەیە و لێی بێدەنگ نابین، سکاڵاش تۆماردەکەین لەسەر ئەوەی بەرامبەر ئەو ئەندامەمان کراوە."
 
کاوە عەلی ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێمە داوای لێبووردن لەو ئەندامەی خۆمان دەکەین کە ئەمڕۆ بەوشێوەیە بە زمانی زبر قسەیان پێگوتووە و دەریانکردووە، دەمانەوێت بە خەڵکی کوردستانیش بڵێین سەیری ئەو بەڵێنانە بکەن کە لەکاتی بانگەشەدا پێیان دەدان، سەیری رەفتاری ئەمڕۆشیان بکەن."
 
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە دەشڵێت، "کارمەندی هێزی ئەمنیی هەبووە کە بەخۆمی گوتووە فشاریان لێکردووم و گوتوویانە دەبێت وێنەی کاتی دەنگدانم بنێرم بۆیان، بەڕاستی ئەوە پێشێلکارییەکی گەورەیە کە دەکرێت."
 
بەیانیی ئەمڕۆ لە بنکەیەکی دەنگدان لە پارێزگای هەڵەبجە، گرژیی و ئاڵۆزیی دروستبوو، کە نوێنەری چەند لایەنێکی سیاسی و رۆژنامەڤانان لە بنکەکەدا کرانەدەرەوە.
 
محەممەد جەلال، بریکاری یەکگرتووی ئیسلامی بۆ رووداو گوتی، "هێزێکی ئەمنی زۆر لە ژوورەوەیە، تێیدایە دەنگدەریش نیە، دەنگدەران جلوبەرگە سەربازیەکانین بەکاردەهێن بۆ ئەوەی نوێنەری لایەنە سیاسییەکان بکەنە دەرەوە".
 
ئەو بریکارەی یەکگرتووی ئیسلامی لە بنکەی قوتابخانەی شەهید بورهان قسەی بۆ رووداو کرد و گوتی: "دەنگدەر ناچارکراوە وێنەی دەنگدانەکەی بگرێت، ئێمە بەو رازی نەبووین، لە بەرامبەردا ئێمەیان بە پاڵ کردە دەرەوە."
 
کاژێر 07:00ـی ئەمڕۆ دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد و بڕیارە تاوەکو کاژێر 18:00 بەردەوام بێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەربەست ئامێدی، سەرۆکی تۆڕی چاو بۆ چاودێریی دیموکراسی و مافی مرۆڤ.

سەربەست ئامێدی: کارتی دەنگدان لە نزیک بنکەکان دابەشکراوە و مۆبایلیش براوەتە ژوورەوە

سەرۆکی تۆڕی چاو بۆ چاودێریی دیموکراسی و مافی مرۆڤ دەڵێت، لە نزیک بنکەکانی هەولێر و دهۆک کارتی بەربژێر دابەشکراوە و وێنەیان هەڵواسراوە. ئاماژە بەوەش دەکات، لە سلێمانی و هەڵەبجە مۆبایل براوەتە ژوورەوە.