لە رووماڵی هەڵبژاردندا پێشێلکاریی بەرامبەر بە سێ رۆژنامەڤانی رووداو کرا

18-10-2024
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە ماوەی دوو کاژێر و نیوی دەنگدانی تایبەت، پێشێلکاریی بەرامبەر بە سێ رۆژنامەڤانی رووداو کراوە. رێکخەری سەنتەری میترۆش دەڵێت، "رێگریکردن لە رۆژنامەنووسان بە واتای ئەوە دێت حیزبێک لەو شوێنە خەریکی ساختەکارییە".
 
هۆزان قادر، سەرۆکی رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە ماوەی دوو کاژێر و نیوی دەنگدانی تایبەت تائێستا دوو پێشێلکاری لە دژی رۆژنامەنووسانی رووداو کراوە، لە بنکەیەکی هەڵەبجە و لە بنکەیەکی کۆیە".
 
پەیام سەربەست پەیامنێری رووداو بۆ رووماڵ چووبووە کۆیە. ئەو دەڵێت، "لە کاتی رووماڵەکەدا چەند کەسێک هاتن پاڵیان بە من و کامێرامانەکەمەوە نا، کەسێکی دەمامکدار کە جلی سەربازی پۆشیبوو مۆبایلەکەی لە دەست رفاندم بە بیانووی ئەوەی وێنەم گرتووە، لە کاتێکدا من لەگەڵ کۆمیسیۆن لە پەیوەندیدا بووم".
 
 
پەیام سەربەست گوتی، "ئەو پێشلکارییانە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی دەرەوەی بنکەکە بەرامبەرمان کرا و تەنانەت داوای لێبووردنیشیان لێ نەکردین، بەڵام سەرەڕای ئەوەی بازنەی ژوورەوە هیچ پێشلکارییەکان بەرامبەرمان نەکردبوو، دوای رووداواکە داوای لێبووردنیان لێکردین".
 
هۆزان قادر گوتی، "لە بنکەیەکی کۆیە رێگری لە تیمی کەناڵێکی دیکەش کراوە".
 
لە لایەکی دیکە، لە بنکەیەکی هەڵەبجە گرژی دروستبوو و پێشێلکاری بەرامبەر بە سازگار سەڵاح، پەیامنێری رووداو لەو شارە کرا.
 
 
رەحمان غەریب، رێکخەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی رۆژنامەنووسان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە هەر پڕۆسەیەکدا رێگری لە رووماڵی رۆژنامەنووسان بکرێت، بەو واتاییە دێت کە ئەم پڕۆسەیە شەفاف نییە".
 
رێکخەری سەنتەری میترۆ گوتی، "ئیدانەی ئەم پێشلکارییە دەکەین کە بەرامبەر رۆژنامەنووسان کراوە لە هەڵبژاردنی تایبەتدا، رێگریکردن لە رۆژنامەنووسان کاتی هەڵبژاردندا، بەو واتایە دێت کە حیزبێک خەریکی ساختەکارییە".
 
لە کاژێر 7:00ی بەیانی ئەمڕۆ هەینی، دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد، لە چوار پارێزگای هەرێمی کوردستان، ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و سێ پارێزگای عێراقیش بەڕێوەدەچێت. 
 
تۆڕی میدیایی رووداو، لە رێگەی پەیامنێر و نێردراوانیەوە رووماڵێکی فراوانی هەڵبژاردنی تایبەت لە باشووری کوردستان و چەند پارێزگایێکی عێراق دەکات.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی ورمێ.

پلاندانانی ورمێ: بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان پێویستمان بە 262 ملیۆن دۆلارە

سەرۆکی رێکخراوی بەڕێوەبردن و پلاندانانی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکانی پارێزگاکە کە بەشی زۆریان راگیراون، پێویستیان بە زیاتر لە 262 ملیۆن دۆلارە.