لە چەمچەماڵ مامۆستایان بۆ دامەزراندن و قوتابیان بۆ شکاندنی بایکۆت خۆپێشاندانیان کرد

رووداو دیجیتاڵ

لە چەمچەماڵ مامۆستایان و قوتابیان لە دوو بەرەی بەرامبەر بە یەک خۆپێشاندانیان کرد، قوتابییەکان داوای بایکۆت و گەڕانەوەی مامۆستایان و بەردەوامی پرۆسەی خوێندن دەکەن و مامۆستایانیش سوورن لەسەر بایکۆت تاوەکو ئەو کاتەی دادەمەزرێن. 
 
دنیا محەممەد، قوتابی پۆلی 12ـە لەبارەی هۆکاری خۆپێشاندانیان دەڵێن، "ئێمە مانگ و نیوێکە زۆر بەناحەقی لە خوێندن دابڕاوین، داوادەکەین مامۆستاکانمان موچەیان بدرێتی و  بگەڕێنەوە خوێندن.
 
زانیار خالید،قوتابییەکی دیکەیە، گوتی، "هەستێکی زۆر ناخۆشمان هەیە کە دەبین دەرگای قوتابخانەکانمان داخراوە داوادەکەین هەرچی زووە دەرگاکان بکرێنەوە دەست بە وانە خوێندن بکرێتەوە و رەنجی 12 ساڵمان نەفەوتێت.
 
مامۆستایانی وانەبێژ 36 شەش رۆژە، هەمان گوتار دوبارەدەکەنەوە لەبەردەم پەروەدەی چەمچەماڵ هەروەکو هاوتاکانیان لە شارەکانی دیکە، بەڵام دەڵێن تاوەکو ئێستا بێ وەڵام و بێ ئەنجام بوون، بۆیە بایکۆت درێژەپێدەدەین.
 
لانە فایەق، مامۆستای وانەبێژە بە قوتابییەکانی گوت، "زۆر هەستێکی ناخۆشمان هەیە من و هاورێکانیشم کە دەبینین قوتابیەکانمان ناچنەوە قوتابخانە و زۆر دڵگرانین دامان بمەزرێنن با بگەڕێینەوە خوێندن.
 
محەمەد حەسەن، مامۆستای وانەبێژە لەبارەی خۆپێشدانەکانیانەوە دەڵێت، ئێمە دڵمان لای تەلەبەکانمانە بەڵام ناکرێ بە دەرونێکی رووخاوەوە کە بیرمان لای دامەزراندنە دەوام بکەین، تکایە ئێمە و خوێندکار بیری یەک دەکەین کێشەکەمان چارەسەر بکەن بۆ ئەوەی بەیەک شادبینەوە.
 
لە سنوورى سلێمانى، هەڵەبجە گەرمیان و راپەڕین، 10 قوتابخانە هەموو پۆلەکانى کراونەتەوە بەڵام هێشتا نزیکەى 3000 ناوەندى خوێندن لەو چوار ناوچەیە دەرگەکانیان داخراون.