بۆ یادی مەولوود، لە گوندێکی ئاکرێ 139 سەر ئاژەڵ سەربڕدران

18-10-2021
نایف رەمەزان
نایف رەمەزان
ئەو گۆشتەی لە گوندی سپیمال کۆکراوەتەوە
ئەو گۆشتەی لە گوندی سپیمال کۆکراوەتەوە
نیشانەکردن یادی مەولوود
A+ A-
 
رووداو - ئاکرێ

لە گوندی سپیمال لە قەزای ئاکرێ 139 سەر مەڕ و بزن بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) سەربڕدران، گۆشتەکەیان تۆنێک و 772 کیلۆ بوو و بەسەر خەڵکی گوندەکەدا دابەشکرا، ئەوەش لە گوندەکە لەو رۆژەدا بووەتە نەریتێکی ساڵانە.
 
زبەیر محەممەد ئەمین، جووتیار و ئاژەڵداری گوندی سپیمالە لە ئاکرێ، هەموو ساڵێک لە یادی لەدایکبوونی پێغەمبەردا (د.خ) مەڕێک سەردەبڕێت، ئەو دەڵێت، "رۆژی مەولوود هەریەکە و لە ماڵی خۆی مەڕی خۆی سەردەبڕێت، دواتریش کۆیدەکەینەوە و هەندێک ریش سپی کۆدەبنەوە و بەسەر گوندەکەدا دابەشی دەکەین".
 
ساڵانە و لەم رۆژەدا خەڵک بەبێ جیاوازی بە گەنج و پیرەوە لە مزگەوتی گوندەکە کۆدەبنەوە بۆ دابەشکردنی گۆشتی خێر. نزیکەی 15 ساڵیشە لە سنووری ناوچەکەدا زۆرترین گۆشت لەو گوندە دابەشدەکرێت.
 
نەجمەدین ئیسماعیل، مامۆستا دەڵێت، "رۆژی پێش مەولوود سەرژمێریی هەموو گوندەکە دەکەم لەوەی چەند ماڵە و هەر ماڵێک چەند ئەندامە، دواتر ناوی سەرۆک خێزان و ژمارەی ئەندامانی خێزانەکە دەنووسرێن، ئینجا دوای کۆکردنەوەی گۆشت و کێشانی، بەسەر خێزانەکاندا دابەشدەکرێت".
 
ئەو گۆشتەی ئەمساڵ لە گوندەکە کۆکرایەوە، تۆنێک و 772 کیلۆ گۆشت بوو، هەر خێزانێکی گوندەکەش لانیکەم دوو کیلۆ گۆشتی بەرکەوت.
 
گوندی سپیمال دەکەوێتە دووریی 15 کیلۆمەتر لە باشووری رۆژئاوای قەزای ئاکرێ، بەشی زۆری دانیشتووانەکەی جووتیارن و بەشێکیشیان پێشمەرگە و فەرمانبەرن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی یەکێتی

یەکێتی لە پارێزگای هەولێر نزیکەی 60 بەربژێری بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەبێت

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 68 کەسی لە بازنەی پارێزگای هەولێر بۆ پەرلەمانی کوردستان بەربژێر کردووە. لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی ئەو حیزبە لە پارێزگای هەولێر دەڵێت، دەکرێت گۆڕانکاری لە ژمارەکەدا بکرێت.