د.عەبدوللـەتیف ئەحمەد نەخۆشە

رووداو دیجیتاڵ

د.عەبدوللـەتیف ئەحمەد، گوتاربێژی مزگەوتی بەهەشت لە سلێمانی باری تەندروستیی باش نییە و کەسوکارەکەیشی دەڵێن، ئێستا لە ماڵەوەیە و چارەسەر وەردەگرێت.
 
سەرچاوەیەک لە کەسوکاری د.عەبدوللـەتیف ئەحمەد بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەڵێ نەخۆشە، بەڵام نازانین کۆرۆنایەتی یاخود نا. 
 
هەروەها، د.سەید ئەحمەد پێنجوێنی سەبارەت بە نەخۆشکەوتنی د.عەبدوللـەتیف ئەحمەد دەڵێت "برای بەڕێزمان جەنابی دکتۆرعەبدوللـەتیف تووشی نەخۆشی هاتووە، بۆیە وەک مافێکی موسڵمانانە لەسەربراکانی، داوا لەخوای شافی وکافی دەکەین شیفای بۆبنێرێت و بیکاتە کەفاراتی گوناحەکانی و بەرزبوونەوەی پلەت."
 
د.عەبدوللـەتیف ئەحمەد لە ساڵی 1969 لەدایكبووە و بە "رێبەری سەلەفییەكان لە کوردستان" دەناسرێت. ئەو لە شاری بەغدا زانكۆی تەواوكردووە‌ و لە زانكۆی شاری تكریتیش ماستەر ‌و دكتۆرای بەدەستهێناوە، هەروەها دکتۆرایەکی دیکەشی لە سعودیە بەدەستهێناوە و ئێستاش لە مزگەوتی بەهەشتی شاری سلێمانی پێشنوێژ ‌و وتارخوێنە.  بە یەکێکیش لەو مەلایانە ناسراوە شوێنكەوتووێكی زۆری هەیە و خەڵكێكی زۆر ئامۆژگاری لێوەردەگرن.