لە 5 مانگدا 500 هەزار کەس لە دەروازەی سنووریی سێڕۆی ورمێوە هاتووچۆیان کردووە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی دەروازەی سنووریی سێڕۆی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، هاتووچۆی گەشتیاران لەو دەروازە سنوورییەوە بەراورد بە پار دوو بەرامبەر زیادیکردووە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، لە پێنج مانگدا زیاتر لە نیو ملیۆن کەس لەو دەروازە سنوورییەوە هاتووچۆیان کردووە.
 
جەواد حەیدەری، بەڕێوەبەری گشتیی دەروازەی سنووریی سێڕۆی ورمێ دەڵێت، لە 21-03-2024 تاوەکو 21-08-2024 زیاتر لە 500 هەزار کەس لەو دەروازە سنوورییەوە هاتووچۆیان کردووە.
 
بەڕێوەبەری گشتیی دەروازەی سنووریی سێڕۆی ورمێ ئاماژە بەوە دەکات، رۆژانە تێکڕا 3300 کەس لە دەروازەی سنووریی سێڕۆوەوە هاتووچۆ دەکەن و ئەو ئامارەش بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو زیاتر لە دوو هێندە زیادیکردووە.
 
بە گوتەی جەواد حەیدەری، 20%ی هاتووچۆکە لە تورکیا و باکووری کوردستانەوە بۆ نێو ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بووە و 80%ەکەی دیکەی لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بۆ باکووری کوردستان و تورکیا بووە.
 
بە گوتەی جەواد حەیدەری، ئەم ساڵ 760 پاسی گەشتیاری لە دەروازە سنوورییەکەوە هاتووچۆیان کردووە.
 
لە پارێزگای ورمێ رۆژهەڵاتی کوردستان پێنج دەروازەی سنووریی فەرمی هەن کە سێیانیان (بازرگان، رازی و سێرو) لەگەڵ باکووری کوردستان و تورکیان، دەروازەیەک (سەنەم بۆلاغی پۆلدەشت) لەگەڵ کۆماری خۆبەڕێوەبەری نەخجوانی سەر بە ئازەربایجان و ئەوی دیکەش دەروازەی تەمەرچین-حاجی ئۆمەرانە لەگەڵ هەرێمی کوردستان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە