زانیاری لەبارەی رووداوەکەی فڕۆکەخانەی عەربەت
رووداو دیجیتاڵ
سەرچاوەیەک لە ئاسایشی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان لەنێو فڕۆکەخانەی کشتوکاڵیی عەربەت لە پارێزگای سلێمانی رووداوێک روویداوە، بەڵام نازانرێت تەقینەوە بووە یان یان هێرشی درۆنی.
بەگوێرەی ئەو ڤیدیۆیەی بۆ رووداو نێردراوە، هاونیشتمانییان گوێیان لە دەنگێکی بەهێز بووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، رووداوەکە گەورەبووە و ژمارەیەکی زۆر بریندار هەن، بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی پێشمەرگە لە سلێمانی گواستراونەتەوە.
ئێستا هێزە ئەمنییەکان، وەکو پەیامنێری رووداو دەڵێت، لە شوێنی رووداوەکەن و لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکردووە.