زانکۆی سەلاحەددین سەنتەرێک بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین دەکاتەوە

18-09-2022
جووتیار قارەمان
A+ A-

رووداو- رادیۆ 

زانکۆی سەڵاحەددین وەک ئاسانکارییەک بۆ دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی، سەنتەرێکی راوێژکاری بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین دەکاتەوە.
 
سامان عەبدوڵڵا، بەرپرسی راگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین بە رادیۆی رووداوی راگەیاند، وەکو ئاسانکاری بۆ قوتابییانی پۆلی 12ی ئامادەیی، ئەمساڵ لە زانکۆی سەلاحەدین سەنتەری راوێژکاری بۆ پڕکردنەوەی فۆرم بۆ دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی کراوەتەوە و بنکەکانی ئەو سەنتەرە لە سێ شوێن دەبن و قوتابییان دەتوانن سەردانی بکەن.
 
لەبارەی ئەو شوێنانەی کە قوتابییان فۆرمەکەی لێ وەردەگرن، سامان عەبدوڵڵا گوتی، شوێنەکان لە کۆلیژی زانست بەشی ئایتی، کۆلیژی پەروەردە بەشی زانیاری و تەکنەلۆژی و سەنتەری ئایتیی زانکۆی سەلاحەددین دەبن. 
 
بەرپرسی راگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین باسی لەوەش کرد، جگە لەوەش مەڵبەندی راوێژکارییان کردووەتەوە، ئەو مەڵبەندەش دەکەوێتە تۆماری گشتیی زانکۆی سەلاحەدین بۆ ئەوەی قوتابی بزانێت چی باشە هەڵیبژێرێت و چ کۆلیژێک باشترە بۆ ئەوەی ئەو شوێنە پڕ بکاتەوە.
 
لە کاژێر 8:30 بەیانی تاوەکو 1:30 دوای نیوەڕۆ ئەو شوێنانە کراوە دەبن و قوتابییان دەتوانن سەردانیان بکەن، سامان عەبدوڵڵا ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو خزمەتگوزارییە بێ بەرامبەرە و لە هەردوو سەنتەری راوێژکاری و مەڵبەندی راوێژکاریی زانکۆی سەلاحەدین پێشکیش بە قوتابییان دەکرێن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لێبووردنی گشتیی دەرکرد

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لێبووردنی گشتیی دەرکرد. بەگوێرەی بڕیارەکە، لێبووردنەکە تەنیا بەرپرس و چەکدارانی داعش و ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە دەستیان لە تەقینەوەدا هەبووە