ئۆتۆمبێلێك لە گۆیژەی سلێمانی وەرگەڕا

رووداو- سلێمانی

شەوی رابردوو لە شاخی گۆیژەی شاری سلێمانی ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا، یەكێك لە سەرنشینەكانی گیانی لەدەستدا و دوو كەسیش بریندارن.

جۆری ئۆتۆمبێلەكە كە سكۆدا بووە، دوو برای عەرەبی هەڵگرتوون، بەهۆی رووداوەكەش یەكێك لە براكان گیانی لەدەستداوە، ئەوی دیكەشیان لەگەڵ شوفێری ئۆتۆمبێلەكە كە كوردە، بریندار بووە.

سەركەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت كە رووداوەكە كاژێر 11:05 خولەكی شەوی رابردوو روویداوە، پەڕوای لێكۆڵینەوەش بۆ وردەكاری و چۆنیەتی روودانی رووداوەكە كراوەتەوە.