پەروەردەی هەولێر: رۆژی 15ـی ئەیلوول ساڵی نوێی خوێندن دەستپێدەکات

18-08-2024
ژیڤان بەکر
A+ A-

هەولێر دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری ئەزموونەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی هەولێر دەڵێت، 15ـی ئەیوولی 2024، ساڵی نوێی خوێندن دەستپێدەکات.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 18ـی ئابی 2024، عەبدولڕەزاق تەڵعەت، بەڕێوەبەری ئەزموونەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی هەولێر بە رووداوی گوت: "بەگوێرەی یەکێک لە نووسراوەکانی وەزارەتی پەروەردە، دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی 2024-2025، لە رۆژی 15ـی 9ـی 2024 دەستپێدەکات."
 
عەبدولڕەزاق تەڵعەت، بەڕێوەبەری ئەزموونەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی هەولێر گوتی: "تاوەکو ئێستا وەزارەتی پەروەردە هیچ راگەیێندراویکی بڵاونەکردووەتەوە بۆئەوەی مێژووی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن بگۆڕێت. هاوکات هیچ کۆبوونەوەیەکیش نەکراوە بۆ ئەم مەبەستە، رەنگە لە داهاتوو بەهۆی دۆخی پەروەردەوە کۆبوونەوە بکرێت."
 
پار 13ـی ئەیلوول، وەکو یەکەم رۆژی دەستپێکی ساڵی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دیاریکرابوو، بەڵام لە سلێمانی، هەڵەبجە، کۆیە و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین، مامۆستایان بەهۆی دواکەوتن و پێنەدانی مووچەکانیان، نەچوونە هۆڵەکانی خوێندن بۆ وانە گوتنەوە.
 
بەڕێوەبەری ئەزموونەکانی پەروەردەی هەولێر دەڵێت: "بەهۆی ئەوەی دۆخی پەروەردە لە هەرێمی کوردستان جێگیر نییە، دەکرێ ئەو رۆژە بگۆڕێت؛ بەڵام هیچ نووسراوێکمان لە وەزارەتەوە پێنەگەیشتووە، بۆیە تاوەکو ئێستا 15ـی ئەیلوول بەجێگیری ماوەتەوە."
 
بەگوێرەی بەدواداچوونی رووداو، لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 123 هەزار مامۆستای دامەزراوی هەمیشەیی هەن و مووچەیان بە گوێرەی بڕوانامە و خزمەتیان جیایە. هەروەها نزیکەی 37 هەزار وانەبێژ هەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێجیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خێزانی عەمید فەرهاد دەکات

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی عەمید فەرهاد دەکات

نێجیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت: "هاوسۆز و هاوخەمیانم".