رووداو دیجیتاڵ
رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگەی شنگال-تەلەعفەر روویدا و 5 کەس گیانیان لەدەستدا کە سەرجەمیان کوردی ئێزدیی شنگالن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 18ـی ئابی 2024، پیردەیان جەعفەر، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی دهۆک بە رووداوی راگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگەی شنگال-تەلەعفەر، لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و بارهەڵگرێک روویداوە و بەهۆیەوە 5 کەس گیانیان لەدەستداوە."
گوتیشی، "سەرجەم قوربانییەکان کوردی ئێزدین، کە دوو لهو پێنج کەسهى گیانیان لهدهستداوه خەڵکی تەلعوزێرن، دووى دیكهش ئافرەتن و لەگەڵ شۆفێرهكه خەڵکی خانەسۆری سەر بە قەزای شنگالە."
پیردەیان جەعفەر دەڵێت، "شۆفێری بارهەڵگرەکەش برینداربووە و رەوانەی نەخۆشخانە كراوه، 5 تهرمهكهش رهوانهى دادپزیشکیی موسڵ کراون".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ