سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ رووداو: سبەی یەکەم گوژمەی مووچە دەگات

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداوی راگەیاند، بەگوێرەی قسەی وەزیری دارایی عێراق، سبەی دووشەممە، یەکەم گوژمەی مووچەی مانگی 7ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە دەگاتە هەولێر.
 
ئەمڕۆ لە بەغدا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوەچوو؛ پاش کۆبوونەوەکە، سەرچاوەکەی رووداو کە بەرپرسێکی کوردە لەنێو ئەنجوومەنی وەزیران قسەی لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کردووە و پرسیاری کاتی ناردنی مووچەی لێ کردووە.
 
سەرچاوەکەی رووداو دەڵێت، تەیف سامی پێی گوتووە، سبەی مووچەی مانگی 7ـی سێ شوێن دەنێرن.
 
چاوەڕێ دەکرێت ئەو سێ شوێنە، مووچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، خاوەنپێداویستیی تایبەت و خانەنشینان بن.

 

 
بەپێی سەرچاوەکەی رووداو، تەیف سامی گوتوویەتی، تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە هەوڵدەدەن مووچەی سەرجەم وەزارەت و شوێنەکانی هەرێمی کوردستان بنێرن.
 
سەبارەت بە مووچەی هێزە ئەمنییەکان، ئەو سەرچاوەیە بە رووداوی گوت، "هێشتا وردبینی بۆ لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکان تەواو نەبووە و بەردەوامە، ئەگەر ئەم هەفتەیە تەواو ببێت، مووچەی ئەوانیش وەکو فەرمانبەرانی مەدەنی دەنێرن".
 
سێشەممەی رابردوو، چەند ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە زاری تەیف سامییەوە بڵاویانکردەوە، کە گوتوویەتی، تاوەکو کۆتایی هەفتە [هەفتەی رابردوو] مووچە دەنێردرێت، بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ یەکشەممە مووچە نەگەیشتووە.
 
مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازی لە هەرێمی کوردستان پێویستی بە زیاتر لە 900 ملیار دینارە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرنامەی لەگەڵ رەنج.

لەگەڵ رەنج؛ کورد خاوەنی 1600 جۆر خواردنە و خواردنی دەرەوە دەخوات

بە قسەی بەشێك لە میوانەكانی ئەم بەرنامەیە بێت، پیتزا، ‏ستەیک، ‏چیكوفتە، ملوخییە ‌و بریانی ‌و چەندین خواردنی دیكەش لە ‏بنچینەدا هی ‏كورد بووە ناوەكانیان گۆڕیوە، چێشلێنەرێكی ‏بەنێوبانگی سلێمانیش باس ‏لەوە دەكات لە هەر چوار پارچەكەی ‏كوردستان كورد خاوەنی ‏‏1600 جۆر خواردنە. ​ سەرۆكی ‏دەستەی گشتوگوزاری هەرێمی كوردستانیش ‏وەكو میوانێكی ‏بەرنامەكە ئەوە دەخاتەڕوو چێشتلێنەرە كوردەكان ‏كەمترینیان ‏دەورەو دەرەوەی وڵاتیان بینیوە هەر بەپێی قسەی ئەوبێت ‏لە ‏مانگی 10 ئەم ساڵدا گەورەترین پێشبڕكێی خواردن لە شاری ‏سلێمانی بە ‏بەشداری نوێنەرانی 35 وڵات بەڕێوە دەچێت. ‏