بەڕێوەبەری ناحیەی سوورداش: ئەستەمە ئەمشەو بتوانین ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەین

18-08-2023
هیدایەت جان
دیمەنێکی ئاگرەکەی سوورداش
دیمەنێکی ئاگرەکەی سوورداش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە سنووری ناحیەی سوورداش لە پارێزگای سلێمانی کەوتەوە و بەڕێوەبەری ناحیەکەش دەڵێت، ئاگرەکە بەرەو چەندین گوند تەشەنەی کردووە و بەهۆی ئەو رەشەبا بەهێزەی هەیە، ئەستەمە ئەمشەو بتوانرێت کۆنترۆڵ بکرێت.
 
رۆژی هەینی، 18ـی ئابی 2023، محەممەد عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ناحیەی سوورداشی سەر بە قەزای دووکان بە نزار جەزا، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "کاژێر 16:00 ئێوارە ئاگادار کراینەوە کە لەنێوان گوندی تیمار و خوردەلووک و ناحیەی سوورداش ئاگر کەوتووەتەوە و بەرەو سوورداش تەشەنەی کردووە و گەیشتووەتە نزیک گوندی هۆمەرقۆم".
 
محەممەد عەبدولڕەحمان دەڵێت، "تاوەکو ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نەزانراوە. چەند جارێک ئاگرەکە لە سنووری سوورداش کۆنترۆڵ کرا، بەڵام بەهۆی رەشەباوە جارێکی دیکە سەری هەڵدایەوە و بەرەو گوندەکانی کانی خان و تیمار رۆیشت. ئێستاش ئاگرەکە گەیشتووەتە گوندی گێچینە و ئەشکەوتی جاسەنە و گوندی کانیخان".
 
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری ناحیەی سوورداش، ئاگرەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و دەشڵێت، "داوامان کردووە فڕۆکەی ئاگرکوژێنەوە فریامان بکەوێت، بەڵام پێیان راگەیاندووین بە شەو فڕۆکە ناتوانێت هەستێت. ئێستاش تیمەکانی ئاگرگوژێنەوەی دووکان، سلێمانی، سوورداش و ناوچەکانی دیکە گەیشتوون و سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن".
 
محەممەد عەبدولڕەحمان بەدووری دەزانێت ئەمشەو بتوانرێت ئاگری ناوچە شاخاوییەکان کۆنترۆڵ بکەن و دەڵێت، "رەشەبایەکی زۆر بەهێز هەیە و ئەوەش کاری کۆنتڕۆڵکردنەکەی قورستر کردووە".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان

وەزیری دارایی بۆ نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست: بۆ بەهەمیشەییکردنتان چاوەڕوانی بەغداین

وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دۆسیەی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست رەوانەی ئەنجوومەنی راژە کراوە بۆ ئەوەی رێکارەکانی تەواو بکرێت. نوێنەرێکی ئەو فەرمانبەرانەش دەڵێت: "بۆ دامەزراندنمان حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی بەغدایە."