خوێندنی باڵا: بۆ راگەیاندنی کورسیی ماستەر و دکتۆرا چاوەڕێی پلانی زانکۆکانین

18-08-2022
نازەنین گۆران
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دوای دوو ساڵ لە راگرتنی، بڕیارە ئەمساڵ کورسیی ماستەر و دکتۆرا رابگەیێنرێت. بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیش دەڵێت: "چاوەڕێی پلانی زانکۆکانین بۆ ئەوەی بزانین توانایان چەندە، دواتر رێنوێنییەکانی وەرگرتن بڵاودەکەینەوە."
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 18-8-2022، د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەمساڵ کورسیی ماستەر و دکتۆرا رادەگەیێنرێت. وەزیری خوێندنی باڵا هەندێک ئاسانکاری کردووە بە تایبەتی لە دیپلۆمی باڵا، بەڵام پڕۆسەکە بە گشتی کاتی دەوێت بۆ ئەوەی هەموو رێکارەکان تەواو ببن."
 
دوایینجار ساڵی 2019-2020 کورسیی ماستەر و دکتۆرا راگەیێندرا. بە گوتەی د.توانا نەجەف: لە دوایین كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەت داوای دوو پلانیان لە زانكۆكان كردووە، پلانێك لەبارەی خوێندنی بەرایی كە دیپلۆم و بەكالۆریۆس دەگرێتەوە، پلانی دووەمیش خوێندنی باڵایە كە دیپلۆمی باڵا، ماستەر و دكتۆرا دەگرێتەوە.
 
بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا گوتیشی: "دوای ئەوەی زانکۆکان پلانی خۆیان و توانای وەرگرتنی خوێندکارانمان بۆ دەخەنەڕوو، پاشان بڕیار لەبارەی شێواز و جۆری وەرگرتن دەدرێت، چونکە پێویستە بزانین توانای زانکۆکان چەندە و دواتر وەزارەتی خوێندنی باڵا هەموو رێنوێنییەکان بڵاودەکاتەوە."
 
بەپێی رێنوێنییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەوانەی دەیانەوێت ماستەر بخوێنن دەبێت تێکڕای کۆنمرەی بەکالۆریۆسیان لە 60 کەمتر نەبێت، ئەوانەشی دکتۆرا دەخوێنن نابێت تێکڕای کۆنمرەی ماستەرەکەیان لە 70 کەمتر بێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک لەو باڵەخانانەی بڕیارە لە هەڵەبجە بۆ کرێنشینان دروستبکرێن. وێنە: رووداو

لە ساڵی 2014ـەوە 300 یەکەی نیشتەجێبوون لە هەڵەبجە بۆ کرێنشینان تەواو نەبوون

لە پارێزگای هەڵەبجە 25 باڵەخانە بۆ کرێنشينان و کەمدەرامەتان دروستکراون، کە لە 300 یەکەی نیشتەجێبوون پێکهاتووە، بڕيار بوو پرۆژەکە لە ماوەی 400 رۆژدا هەموو کارەکانی تەواو ببێت؛ بەڵام دوای سێ جار راوەستان و دەستپێکردنەوە، هێشتا کارەکانی پرۆژەکە تەواو نەکراون