لە لوڕستان بەرهەمی گەنمی جووتیاران زیادیکردووە

18-08-2022
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن گەنم لوڕستان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پارێزگاری لوڕستان رایگەیاند، ئەمساڵ تائێستا 270 هەزار تۆن گەنمیان لە جووتیاران کڕیوەتەوە، کە سەرەڕای وشکەساڵی، بەراورد بە ساڵی رابردوو بە رێژەی 117% زیاتر بووەك ساڵی پار 120 هەزار تۆن گەنم کڕدراوە.
 
بە گوتەی فەرهاد زیویار، پارێزگاری لوڕستان، پارێزگاکەیان 220 تاوەکو 230 هەزار تۆن گەنمی پێویستە.
 
بەپێی راپۆرتی کۆمپانیای بازرگانیی حکومیی پارێزگای سنە، لەو پارێزگایەشدا زیاتر لە 530 هەزار تۆن گەنم لە جووتیاران کڕدراوەتەوە و پارەی 43%یشی دراوە.
 
پەروێز ئەوسەتی، نوێنەری شارەکانی قوروە و دێولان لە پەرلەمانی ئێران، سەرەتای ئەم مانگە رەخنەی لە کۆمپانیای بازرگانیی حکومیی سنە گرت کە پارەی گەنمی جووتیارانی نەداوە و ئەوەش ناڕەزایەتیی لێکەوتووەتەوە.
 
حکومەتی ئێران ئەمساڵ هەر کیلۆیەک گەنم بە 11 هەزار و 500 تمەن لە جووتیاران دەکڕێتەوە و دواتر ئاردەکەی بە نرخی هەرزانتر لە بازاڕ بە یەکە بەرهەمهێنەرەکان دەفرۆشێت.
 
لە پارێزگای ئیلامیش بەڕێوەبەرایەتیی دانەوێڵە و خزمەتگوزاریی بازرگانی بڵاویکردووەتەوە، 176 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی کڕیوە، بەڵام ئەوەش لەچاو ساڵی پاردا 6% و لەچاو ساڵی 2020یشدا 45% کەم بووەتەوە.
 
بەپێی راپۆرتە فەرمییەکان، 97%ی گەنمی دێمەکاری پارێزگای ئیلام بەهۆی وشکەساڵییەوە لەنێوچووە و هیچ گەنمی لێ بەرهەم نایەت.
 
ساڵی رابردوو لە پارێزگای ئیلام 237 هەزار تۆن گەنم بەرهەم هات، بەڵام بۆ ئەمساڵ پێشبینی دەکرێت 180 هەزار تۆن گەنم بەرهەم بێت، کە 25% کەمترە لە ساڵی رابردوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

بەڵێنێک لە نێچیرڤان بارزانییەوە بۆ ژنان: بێ وچان بەردەوام دەبین لە کارکردن بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و یەکسانی

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، تواناسازى و بەهێزکردنی پێگەی ژن، بەردی بناخەی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی دادپەروەرتر و پێشکەوتووترە. دەشڵێت، "بێ وچان بەردەوام دەبین لە کارکردن بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و یەکسانی و به‌هێزكردنى تواناكانيان".