لاهوور شێخ جەنگی بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە بازرگانان گوتەی لێوەردەگیرێت

18-08-2021
گۆڤەند مستەفا
A+ A-
 
رووداو دیجتاڵ

لاهوور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ سێ لە براکانی، پۆڵات شێخ جەنگی، ئاکۆ شێخ جەنگی و ئاسۆ شێخ جەنگی لەسەر ئەو تۆمەتانەی لەبارەی هەڕەشەکردن لە بازرگانان رووبەڕوویان کرابووەوە چوونە دادگەی سلێمانی و بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست رووداو کەوتووە بە کەفالەت ئازادکراون.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 18-08-2021، هۆرڤان رەفعەت، پەیامنێری رووداو لە سلێمانی رایگەیاند، "کاژێر 10:00ی بەیانی ئەمڕۆ لاهوور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ سێ لە براکانی، پۆڵات شێخ جەنگی، ئاکۆ شێخ جەنگی و ئاسۆ شێخ جەنگی لەسەر ئەو تۆمەتانەی رووبەڕوویان کرابووەوە و ئەو سکاڵایانەی لەسەریان تۆمارکرابوون چوونە دادگەی سلێمانی."
 
نزیکەی سێ هەفتە پێش ئێستا میدیای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا بازرگانێک دەردەکەوێت و بانگەشەی ئەوە دەکات لەلایەن دوو لە براکانی لاهوور شێخ جەنگی هەڕەشەی لێکراوە، دوای ئەوەی ئەو بازرگانە لە دادگە سکاڵا تۆمار دەکات، دادگەی سلێمانیش فەرمانی دەستگیرکردن بۆ هەرسێکیان دەردەکات.
 
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەکەوە بە پەیامنێری رووداو دراوە، لاهوور شێخ جەنگی و براکانی دوای پێشکێشکردنی چەند بەڵگەیەک بە کەفالەت ئازادکراون.
 
هەروەها لاهوور شێخ جەنگی لە فەیسبووکی خۆی لەبارەی چوونە دادگە دەڵێت، ئەمڕۆ لەگەڵ براکانی چوونەتە دادگەی سلێمانی و "دوای وەرگرتنی گوتەکانمان و پێشکێشکردنی بەڵگە یاساییەکانمان و سەلماندنی بێتاوانیی خۆمان، دادوەری بەڕێز بڕیاری ئازادکردنی داین".
 
دادگەی سلێمانی بە ماددەی 430 لە یاسای سزادانی عێراقی، کە ماددەی هەڕەشەکردنە لاهوور شێخ جەنگیی تۆمەتبار کردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 نێچیرڤان برزان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان.

نێچیرڤان بارزانی: لە خودای مەزن داواکارم رەمەزان خێر و ئاسوودەیی بۆ هەمووان بهێنێت

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزان پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان، عێراق و تەواوی جیهان دەکات و دەڵێت، "لە خوای مەزن داواکارم خێر و ئاسوودەیی بۆ هەمووان لەگەڵ خۆیدا بهێنێت."