دەنگیر فوڕات: هیچ داوایەكم بۆ بەشداربوون لە كۆنگرەی نەتەوەیی بەدەست نەگەیشتووە

18-08-2013
هێمن خۆشناو
نیشانەکردن كۆنگرەی نەتەوەیی
A+ A-
رووداو  - هەولێر

پەرلەمانتاری كوردی پێشووی پەرلەمانی توركیاو ئەندامی دامەزرێنەری AKP میر دەنگیر فوڕات، دەربارەی بەشداریكردنی لە كۆنگرەی نەتەوەیی بۆ رووداو دەڵێت:" هیچ داوایەكم بەدەست نەگەیشتووە، بەڵام ئەگەر بانگهێشت بكرێم بە خۆشحاڵییەوە بەشداری دەكەم".

رۆژنامەی تەڕەفی تووركی لە ژمارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 18-8-2013 بڵاویكردەوە، سەرەڕای هەڵوێستی رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆك وەزیرانی تووركیا لەبارەی كۆنگرەی نەتەوەیی كاتێك دەڵێ نابێ كۆنگرە زەمینە بۆ پارچەبوونی توركیا خۆش بكات، كۆمیتەی ئامادەكاری كۆنگرەی نەتەوەیی بانگهێشتی 10 پەرلەمانتاری كوردی توركیا دەكات.

لەوبارەیەوە ئەو رۆژنامەیە دەڵێ:" هەردوو پەرلەمانتاری پێشووی AKP میر دەنگیر فوڕات و ئیحسان ئارسلان لەگەڵ پەرلەمانتاری كوردی CHP سەزگین تانڕیكولو بە سیفەتی ئەندام بانگهێشتی كۆنگرەی نەتەوەیی دەكرێن. هەروەها 7 پەرلەمانتاری دیكەش بە سیفەتی چاودێر بانگدەكرێن".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە