لە ناحیەی باشیک کەسێک بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا

رووداو دیجیتاڵ
 
لە گوندی سێکانی سەر بە ناحیەی باشیک لە سنووری پارێزگەی نەینەوا، رووداوێکی هاتووچۆ روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا.
 
رووداوەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە بوو. نەشوان بەرزنجی، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی بەردەڕەش، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لەو رووداوەدا منداڵێک سەلامەتە، کەسێک گیانی لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش بە سووکی بریندار بووە و چارەسەری بۆ کراوە".
 
بەپێی زانیارییەکان، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی نازم ئەنوەر سوفییە، تەمەنی 44 ساڵە و خەڵکی گوندی سێکانییە، سەر بە ناحیەی باشیک، کە ھاوسنوورە لەگەڵ قەزای بەردەڕەش.