وانەبێژێک ئۆتۆمبێلی یۆرۆی رووداو دەباتەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەیام سەربەست
پەیام سەربەست @paya_m_
سالار عەلی لەکاتی وەرگرتنی ئۆتۆمبێلەکە
سالار عەلی لەکاتی وەرگرتنی ئۆتۆمبێلەکە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
کۆمێنتێک سالاری کرد بە خاوەنی ئۆتۆمبێل؛ ئەمە خەڵاتی رووداوە بۆ پێشبینی پاڵەوانی یۆرۆی 2024 و رادەستی خاوەنەکەی کرا.
 
سالار عەلی شەش ساڵە پیشەی مامۆستای وانەبێژە؛ تەمەنی 32 ساڵە و لە چۆمان دەژی، ئەم مامۆستایە لە دۆخێکی دارایی باشدا نییە و هیچ کات خاوەنی ئۆتۆمبێل نەبووە.
 
سالار دەڵێت، "هەر کاتێک مرۆڤ لە هەر شتێک یاخود هەر بابەتێک کە بەردەوام بوو بە دڵنیایەوە لە کۆتایدا ئەنجامی باشی دەبێت، زیاتر سەیرکردنی یارییەکانی ریال مەدرید کاریگەری هەبووە لەسەرم لەبەرئەوەی لەکاتی یەکلاکەرەوەدا مەدرید هیچ کات بێ هیوا نەبووە و بەردەوام هەوڵیداوە و هەموو کات لە دوایین خولەکەکان ئەنجامی هەبووە".
 
ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری جیلی کولرەیە و مۆدێلی 2024ـە، رەنگەکەی سەرنجڕاکێشە و بزوێنەرەکەی 15ـی تۆربۆیە؛ خێراییەکەی لە  سفرەوە دەگات بە 100 لە ماوەی 7.6 چرکەدا.
 
محەمەد عەلی، جێبەجێکاری مارکێتینگ لە کۆمپانیای جیلی باجگر ئاماژەی بەوە کرد، "کە گەیشت بە 1000 کم، پشکنین بۆ ئۆتۆمبێلەکە دەکەین بۆ 25 خاڵی جیاواز لە جۆری پشکنین، کە ئەمە وابزانم سوودێکی زۆر دەگەیێنێت هەم بە کاک سالار هەم گشت هاوڵاتیان و ئەو کڕیارە بەڕێزانەی ئۆتۆمبێلەکە دەکڕن، هەروەها بێبەرامبەرە ئەو پشکنینە لە 1000 کم ئەنجامی دەدەین".
 
دوای ئەوەی هەموو رێکارەکان بۆ گرێبەستی ئۆتۆمبێلەکە ئەنجامدران، ئیدی مامۆستا سالار بە فەرمی بوو بە خاوەنی و ژمارەی کاتی بۆ بەسترا، سالار و ساڵحی برای بەرەو ماڵەکەیان لە چۆمان بەڕێکەوتن، لەگەڵ ئەوەی مامۆستا سالار مۆڵەتی شۆفێری هەیە، بەڵام ئەزموونی لەگەڵ شۆفێریکردن نەبووە بۆیە ساڵحی برا گەورەی ئۆتۆمبێلەکەی لێخوڕی.
 
ساڵح عەلی برای گوتی، "خودا شتێکت لێدەسێنێتەوە بە شتێکی دیکە دڵخۆشت دەکات، براکەم ماوەیەک لەمەوبەر منداڵێکیان بوو و کۆچی دوایی کرد و زۆر پێی خەمبار بووین".
 
ئەوان گەیشتنەوە چۆمان و نێو خێزان و کەسوکاریان.
 
سالار عەلی، براوەی ئۆتۆمبێلەکە ئاماژەی بەوە کرد، "ئەمە یەکێکە لەو دیارییە بە نرخانەی کە بە گرنگی و بە بایەخەوە لەلام دەمێنێتەوە و پارێزگاری لێدەکەم، داواکارییەک لە جەنابی سەرۆک وەزیران بەڕێز کاک مەسرور بارزانی و جەنابی وەزیری پەروەردە د. ئالان حەمە سەعید بکەم کە چاوێک بەو بڕیارەدا بخشێننەوە ە بەر لە دەستپێکی خوێندن ئەو بڕیارە بچێتە بواری جێبەجێکردن کە بەڵێنی بە گرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژیان داوە".
 
لە ماوەی یەک مانگی یارییەکانی یۆرۆی 2024، رووداو لە بەرنامەیەکی تایبەتدا 107 خەڵاتی بە بینەرانی بەخشی.

 


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان. وێنە: رووداو

رووداو ژمارەی بەربژێر و ناوی سەرۆک لیستی حیزبەکان بۆ هەڵبژاردن بڵاودەکاتەوە

بەگوێرەی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی رووداو، زۆرینەی بەربژێری حیزبەکان لە پارێزگای سلێمانین و دواتر هەولێر، دهۆک و هەڵەبجە، هەروەها زۆرترین ژمارەی بەربژێر، بەربژێرانی پارتی دیموکراتی کوردستانن، پاشان یەکێتی نیشتمانیی کوردستان.