کۆمیسیۆن: وادەی پێشکێشکردنی لیستی بەربژێران درێژ ناکرێتەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
لۆگۆی کۆمیسیۆن
لۆگۆی کۆمیسیۆن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە کۆتایی دەوامى ئەمڕۆى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکان، دەرگەى پێشکێشکردنى لیستى بەربژێران رادەگرێت و "درێژناکرێتەوە"، بە گوتەى بەرپرسێکى کۆمیسیۆن، "دواتر رێگە بەگۆڕینى بەربژێر و کشانەوەیان نادرێت".
 
رۆژی پێنجشەممە، 18ى تەممووز دوا وادەیە کە کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان دیاریکردووە بۆ ئەوەى بەربژێرانى لیست و کۆتا و سەربەخۆکان پێشکێش بکرێت بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان.
 
عیماد جەمیل، سەرۆکى تیمى رۆژنامەڤانى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى گوت: "چاوەڕێ دەکەین ئەمڕۆ ژمارەى بەربژێران زیاتربن، پێموایە کۆتا رۆژە و وادەکە درێژ ناکرێتەوە".
 
15ـی تەممووز کۆمیسیۆن وادەى وەرگرتنى لیستى بەربژێرانى بۆ سێ رۆژ درێژ کردەوە بۆ دەرفەتدان بە بەشدارى زۆرترین لایەن لەو هەڵبژاردنەکەى کە بڕیارە لە 20ـی تشرینى یەکەمى ئەم ساڵ بکرێت.
 
عیماد جەمیل گوتى: "تاوەکو کۆتایی دەوامى ئەمڕۆ دەرفەت هەیە بۆ گۆڕینى بەربژێران و کشانەوەیان دواى ئەوە گۆڕانکاریى ناکرێت و رێگەپێدراو نییە".
 
بە گوێرەى رێکارەکانى کۆمیسیۆن لە دواى وەرگرتنى لیستى بەربژێران، لیستەکە ئاراستەى لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکرێت بۆ لێکۆڵینەوە لە پاشخان و شیاویی بەربژێران لە رووى یاساییەوە. 
 
سەرۆکى تیمى رۆژنامەڤانى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکان رایگەیاند: "ئەو بەربژێرانەى دۆسیەکانیان کێشەى یاسایى تێدایە، سێ رۆژ دەرفەت دەدرێتە لیستەکانیان بۆ ئەوەى بیانگۆڕن، بەڵام ئەو دەرفەتە لە بەردەم بەربژێرانى سەربەخۆ و کۆتاى پێکهاتەکان نییە" .
 
دواى ناردنى ناوى بەربژێران بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان، دەبێت لەماوەى 15 رۆژدا ئەنجامى لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بگەڕێندرێنەوە، بەر لەوەى کۆمیسیۆن بەفەرمیی ناوەکانیان پەسند بکات. بەرپرسەکەى کۆمیسیۆن دەڵێت: "قۆناخى دواتر تیرو پشک بۆ لیست و بەربژێرانى تاک و کۆتاکان رادەگیرێت".
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیناری عێراقی، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

لە سلێمانی کێشە بۆ دابەشکردنی مووچەی پێشمەرگە دروستبوو

هەرچەند بڕیاربوو ئەمڕۆ پێشمەرگە مووچەی دوو مانگ پێکەوە وەربگرن، بەڵام بەگوێرەی بەدواداچوونی رووداو، زیاتر لە دوو هەزار پێشمەرگەی هێزەکانی 70ـی یەکێتی، تەنیا مووچەی یەک مانگ وەردەگرن و مووچەی مانگی شەشیان دوادەخرێت.