لە سلێمانی تەرمی هاونیشتمانییەک لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە

رووداو دیجیتاڵ 

تەرمی هاونیشتمانییەک لە گەڕەکی زەرگەتەی شاری سلێمانی دۆزرایەوە، پۆلیس دەڵێت، دوای چەند رۆژێک لە مردنی، کەسوکارەکەی پێیانزانیوە.

هاونیشتمانییەکە تەمەنی 43 ساڵە و لە خانوویەکدا بە تەنیا ژیاوە. سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رۆژی پێنجشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "هاوسێکانی ئەو هاونیشتمانییە دوای هەستکردن بە بۆنێکی ناخۆش کەسوکارەکەیان ئاگادارکردووەتەوە، ئەمڕۆ کەسوکاری هاتوون و بینیویانە گیانی لەدەستداوە".
 
هیچ شوێنەوارێکی ئەشکەنجە، یان گولـلە بە جەستەی ئەو کەسەوە نییە گیانی لەدەستداوە. گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، ئەو هاونیشتمانییە نەخۆشی شیزۆفرینیای هەبووە و کەسوکارەکەی سکاڵایان لەسەر هیچ کەسێک نەبووە.