رووداو دیجیتاڵ
لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، سەروو هەشت هەزار و 300 تۆن کەلوپەل لە دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل پەسند نەکراون و رێگەنەدراوە بێنە نێو هەرێمی کوردستانەوە.
رۆژی سێشەممە، 18ـی تەممووزی 2023، بەشی پەیوەندی و راگەیاندنی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل لە راگەیێندراوێکدا گوتی، "لە 1-1-2023 تا 30-6-2023 هەشت هەزار و 342 تۆن کەلوپەل لە تاقیگە و لیژنەکانی پەیوەنددار لە کۆمەڵگەی ئیبراهیم خەلیل پەسند نەکراون و زۆربەیان گەڕێندراونەتەوە و بەشێکیشیان لەنێوبراون."
هەر بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل، زۆربەی ئەو کەلوپەلانەی رێگرییان لێکراوە، "تەندوستی بوون (خواردن و خواردنەوە) ھەروەھا کەلوپەلی کۆزماتیک، فێتێرنەری، کشتوکال و بیناسازیشیان تێدابوو."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ