بەرپرسێکی وەزارەتی كشتوكاڵ: کیلۆی گۆشت بچێتە 25000 دینار، ئاژەڵ لە گوندەکانیش نامێنێت

18-07-2022
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
رانە مەڕێک لە ناوچەیەکی کوردستان
رانە مەڕێک لە ناوچەیەکی کوردستان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

چۆنێتیی بووژاندنەوەی سامانی ئاژەڵ لە هەرێمی کوردستان، تەوەری ئەمجارەی بەرنامەی "لەگەڵ رەنج"ی تۆڕی میدیایی رووداو بوو؛ بەشێک لە گوندنشینان گلەیی لە حکومەت دەکەن کە پلانی نییە بۆ بووژاندنەوەی سامانی ئاژەڵ.
 
بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ دەڵێت، یەکێک لە گرفتەکانی بەردەم سامانی ئاژەڵ ئەوەیە کە ئاژەڵداران لەکاتی زیادبوونی خواست لەسەر گۆشت، ئاژەڵەکانیان دەفرۆشن.
 
فیراس سدیق، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "کاتێک کە نرخی گۆشت لە ئاستی سرووشتیی خۆی بەرزبووەوە، هانی ئاژەڵدار دەدات کە ئاژەڵەکەی بفرۆشێت، مەبەستێک لە مەبەستەکان بۆ گۆشتە، مەبەستی دیکەش شیرە، بۆیە زۆرجار راگرتنی باڵانسی نرخ ئەو سوودەشی هەیە. ئەگەر کیلۆی گۆشت بچێتە 25 هەزار دینار، ئەو ئاژەڵەی لە گوندەکان هەیە، نامێنێت."
 
لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە 100 كۆمپانیا لە چەندین وڵاتەوە ‏ئاژەڵ هاوردە دەکەن، لە وڵاتانی جۆرجیا ‌و ئەرمینیا ساڵانە 120 هەزار سەر ئاژەڵ هاوردە دەكرێن.
 
رۆبیتەن رەشید، ئاژەڵدار دەڵێت، ئەگەر حکومەت بە قەرزیش هاوکارییان بکات، سامانی ئاژەڵ دەبووژێتەوە، ئاماژەی بەوە کرد، "ئەگەر حکومەت بۆی بکرێت، 10 - 20 ملیۆن دینار پێشینە بداتە جووتیار و دوای چوار بۆ پێنج ساڵی دیکە لێی وەرگرێتەوە، ناڵێم حکومەت هاوکاریی جووتیار بکات، بەڵکو هاوکاریم بکات بە قەرز و پێشینە بداتە ئاژەڵداران بۆ عەلەف و شۆردنەوە، با ئەوانیش نەڵێن حکومەت ئەوە و ئەوەم پێبدە."
 
لە هەرێمی كوردستان 256 هەزار رەشەوڵاخ ‌و سێ ملیۆن ‏‏112 هەزار مەڕ‌ و یەک ملیۆن و 223 هەزار بزن هەن، ئەمەش ‏پێویستییەكانی هەرێمی كوردستان لە شیر‌ و گۆشتی سوور پڕناكاتەوە.
 
دكتۆر رێباز رەئوف، سەرپەرشتیاری پزیشكیی پرۆژەیەكی گاوداری باسی کۆمەڵێک ئاڵەنگاریی بەردەم سامانی ئاژەڵی کرد و گوتی، "دەبوو ئێمە وەکو ئۆکراینا سەرچاوەی خۆراکی بووینایە، نەک بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق، بەڵکو بۆ ناوچەکە. نەک ئاژەڵ، دەبوو هەموو بەرهەمە کشتوکاڵییەکانمان هەناردە بکردایە، ئاڵەنگاریی بەردەمی ئێمە چەند شتێکە، یەکێکیان ئاڵەنگاریی ئیدارییە، بە کەرتی تایبەت و حکومییەوە."
 
هەرێمی كوردستان ساڵانە 86 هەزار تۆن گۆشتی سوور ‌و ‏نزیكەی ‏‏500 هەزار تۆن شیر بۆ بەرهەمە شیرەمەنییەكانی پێویستە، لەو 86 هەزار ‏تۆنە نزیكەی 55%ی لە نێوخۆی هەرێمی کوردستان بەرهەم دێت و ئەوی دیکەی هاوەردە دەكرێت.‏
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی گشتیی شاری دهۆک. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

8 کریستیان لەسەر کورسییەکەى کۆتاى دهۆک لە پەرلەمانی کوردستان رکابەری دەکەن

8 بەربژێرى کریستیان بۆ رکابەرى لەسەر تاکە کورسییەکەی کۆتاى ئەو پێکهاتەیە لە دهۆک ناوى خۆیان تۆمار کردووە. 6 بەربژێرى دیکە لەو پارێزگایە وەکو سەربەخۆ بۆ کورسیى گشتیى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان ناویان لە کۆمیسیۆن تۆمارکردووە.