ژان ئیڤ لۆدریان بۆ نێچیرڤان بارزانی: بە متمانەوە لە رۆڵی داهاتووتان دەڕوانم

18-07-2019
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن نێچیرڤان بارزانی
A+ A-

رووداو - هەولێر 

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا نامەیەک بۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەنێرێت و دەستخۆشی و ستایشی رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی لە تووندوتۆڵکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات.

لە نامەکەیدا ژان ئیڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دەڵێت، ئێوه‌ ئه‌زموون و شه‌رعییه‌تی ته‌واوتان هه‌یه‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌تێكی پڕ له‌ هیوا بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر لەگەڵ پته‌وكردنی ئاسایشی هه‌رێمه‌كه‌تان و عێراق به‌ گشتی به‌رامبه‌ر هه‌ر مه‌ترسييه‌كى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆریزمی جیهادی، هەروەها جێبه‌جێكردنى ریفۆرمی پێویست بۆ خۆشگوزه‌رانیی كوردستانی عێراق.

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ئاماژەی بەوەشکردووە، فه‌ره‌نسا له‌كاتی ئاشتیدا له‌گه‌ڵ ئێوه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ وه‌كو چۆن له‌كاتی جه‌نگدا له‌گه‌ڵ ئێوه‌ بووە، وه‌فادار به‌و په‌یوه‌ندییه‌ مێژوویی و له‌پێشینانه‌ی پێكه‌وه‌ گرێمان ده‌ده‌ن كه‌ جه‌نگی دژی داعش ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی زیاتر پته‌وكرد و پێداگيره‌ له‌سه‌ر پابه‌ندیی خۆی بۆ رێزگرتن له‌ ئاواته‌كانی كورد له‌ چوارچێوه‌ی عێراقێكی یه‌كگرتوو و فیدراڵ و دیموكراتیدا.  

دەقی نامەکەی ژان ئیڤ لۆدریان بۆ نێچیرڤان بارزانی

جه‌نابی سه‌رۆك،

دوای ئه‌و خۆشحاڵی و شه‌ره‌فه‌ی پێم به‌خشرا به‌ پێشوازیكردنتان له‌ پاریس له‌ 10ـی ته‌ممووز، به‌ پێویستم زانی جارێكی دیكه‌ گه‌رمترین پیرۆزبایيی خۆم بۆ ئێوه‌ نوێ بكه‌مه‌وه‌ به‌ هه‌ڵبژاردنتان وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ بخوازم له‌ به‌جێگه‌یاندنی به‌رپرسیاريه‌تییه‌ گه‌وره‌كاندا كه‌ له‌مه‌ودوا هی به‌ڕێزتانن، هه‌روه‌ها ده‌مویست سوپاستان بكه‌م بۆ ئه‌و گفتوگۆیه‌ بنیاتنه‌رانه‌ی له ‌میانى‌ سه‌ردانه‌كه‌تاندا له‌ كه‌شێكی پڕ له‌ متمانه‌دا هه‌مانبوو.

ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو، له‌ چه‌ندین ده‌رفه‌تدا، پێزانینی زۆرم هه‌بووه‌ بۆ لێهاتووییتان وه‌كو سه‌ركرده‌ و هه‌ستی به‌پرسیاريیه‌تیتان، به‌تایبه‌تیش له‌ میانی ئه‌و قه‌یرانه‌ی له‌ گشتپرسی سه‌ربه‌خۆیی هاته‌ كايه‌وه‌، كه‌ هه‌وڵه‌ هاوبه‌شه‌كانمان بوونه‌ هۆی هێوركردنه‌وه‌ی ئه‌و گرژییه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ سه‌قامگیریی عێراق ده‌كرد، هه‌روه‌ها ده‌مه‌وێ ده‌ستخۆشی له‌ رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌تان بكه‌م كه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا ئه‌نجامتان دا له‌ قووڵكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق و ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد کە ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ ده‌ ساڵی رابردوو وه‌كو سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان. 

ئێوه‌ ئه‌زموون و شه‌رعیه‌تی ته‌واوتان هه‌یه‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌تێكی پڕ له‌ هیوا بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر و پته‌وكردنی ئاسایشی هه‌رێمه‌كه‌تان و عێراق به‌ گشتی به‌رامبه‌ر هه‌ر مه‌ترسييه‌كى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆریزمی جیهادی و جێبه‌جێكردنى ریفۆرمی پێویست بۆ خۆشگوزه‌رانیی كوردستانی عێراق.

فه‌ره‌نسا له‌كاتی ئاشتیدا له‌گه‌ڵ ئێوه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ وه‌كو چۆن له‌كاتی جه‌نگدا له‌گه‌ڵ ئێوه‌ بووە، وه‌فادار به‌و په‌یوه‌ندییه‌ مێژوویی و له‌پێشینانه‌ی پێكه‌وه‌ گرێمان ده‌ده‌ن كه‌ جه‌نگی دژی داعش ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی زیاتر پته‌وكرد و پێداگيره‌ له‌سه‌ر پابه‌ندیی خۆی بۆ رێزگرتن له‌ ئاواته‌كانی كورد له‌ چوارچێوه‌ی عێراقێكی یه‌كگرتوو و فیدراڵ و دیموكراتیدا. ده‌توانن دڵنیابن له‌ سووربوونی ئێمه‌ بۆ قووڵكردنه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانی عێراق له‌ هه‌موو بواره‌كاندا.

رێزدار جه‌نابی سه‌رۆك، تكاده‌كه‌م كه‌ بڕوا به‌ ستایشی بێپایانم بكه‌ن.

ژان ئیڤ لۆدریان

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.