چیرۆکی دوو خێزانی ئەفغانی؛ قاچاخچی پێیگوتوون دەیانبات بۆ تورکیا و لە هەولێر جێهێڵدران

18-06-2024
ڤەژین موراد
ئەو دوو خێزانە لە مزگەوتێکی دێگەڵە دەمێننەوە
ئەو دوو خێزانە لە مزگەوتێکی دێگەڵە دەمێننەوە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

قاچاخچییەک دوو خێزانی ئەفغانی "بە فێڵ" هێناوە بۆ هەولێر و پێیگوتبوون دەیانبات بۆ تورکیا. ئەو دوو خێزانە شەش رۆژە بە ناچاری لە سووچێکی مزگەوتی باوەقوبی دیگەڵە ماونەتەوە.
 
خێزانەکە دوو خوشکی 22 و 27 ساڵەن. لەگەڵ هاوژین و تاکە منداڵەکەیان لەو مزگەوتە ماونەتەوە و دەڵێن، بەهۆی شەڕ و هاتنەسەر حوکمی تاڵیبان، ئاوارەی ئێران بوون و ترسی سنوورداشکردنیان، ناچاریکردن مانگی رابردوو لە تاران 12 هەزار دۆلار بدەنە قاچاخچییەک تاوەکو بیانگەیێنێتە تورکیا.
 
رێگەی دژوار و سەیر و سەمەریان دەستپێدەکات و لە تارانەوە بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان و لەوێشەوە بۆ باشووری کوردستان، چەندین جار لەنێوان گرووپێکی قاچاخچییانەوە دەستە و دەستیان پێدەکرێت.
 
عەلیڕەزا بەهرامی بە رووداوی گوت: "قاچاخچی ئێمەی برد بۆ ورمێ کە سێ کاژێر لە ماکۆوە دەهاتین، تەنیا نووسینەکانمان دەخوێندەوە".
 
دوای دابەزین لە چیا و دۆڵەکان و سێ کاژێرێک رۆیشتن بە ئۆتۆمبێل، دوایین قاچاخچی بەپەلە لە دووسایدێک دایان دەبەزێنێت و دەڵێت: "ئێرە تورکیایە".
 
عەلیڕەزا بەهرامی داوا دەکات خانوو یان بەڵگەنامەیان پێ بدەن بۆ ئەوەی ناچار نەبن جارێکی دیکە بگەڕێنەوە و دەڵێت: "ئەگەر لێرە بمێنینەوە، دەتوانین کار بکەین".
 
ئەو کۆچبەرانە بە ناچاری روو دەکەنە هۆتێلێکی پایتەخت و هەفتەیەک لەوێ دەمێننەوە. پێنەمانی پارە و پرسیار و بەدواداچوونیان بۆ مانەوە لە کەمپێک، دەیانگەیێنێتە زاخۆ. لەوێ ئاشکرا دەبن کە بە نایاسایی لە هەرێمی کوردستانن. دەگەڕێندرێنەوە هەولێر و دوای لێکۆڵینەوە و دەستبەسەرکردن، سەر لە باوەقوب دەردێنن.
 
سویتا عەزیزی باسی لەوە کرد: "هەموو شتەکانیان دەنووسی و دواتر ئێمەیان بردە زیندان. ئێمە کۆچبەرین، دەبێت رەفتاری حکومەت بەشێوەیەک بێت کە یارمەتیمان بدات نەک وەکو تاوانبار بچینە زیندان".
 
سەرەڕای ئەو هەمووە نەهامەتییە، بەڵام ئەو دوو خێزانە ئەفغانییە دڵخۆشن کە خەڵک و خاوەنی مزگەوتی باوەقوب لەگەڵیانن. خاوەنی مزگەوتی باوەقوب: "ئەوانەی شارەزای هیچیان نییە، خەڵک خێریان پێدەکات. داوا لە حکومەت دەکەین چارەسەرێکی بۆ بکەن و بیانبەن بۆ شوێنێک".
 
بەدرێژایی ئامادەکردنی ئەم ڤیتییە، ئاروینی تەمەن 4 ساڵ لە کۆشی دایک و باوکی دەرنەچوو. وەک ئەوەی بزانێ بەم زووانە نائارامییەکی دی روویان تێدەکاتەوە و لێکیان دادەبڕێنێ.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرنامەی بەرپرسیار.

ژنێک لە هەولێر: هاوژینەکەم لەگەڵ ئافرەتێک ویستیان کوێرم بکەن

ژنێک دوای 19 ساڵ بەیەکەوە بوون لەگەڵ هاوژینەکەی، پێنج سکاڵای لەسەر تۆماردەکات. یەکێک لە سکاڵاکان هێنانی ژنی دووەمە "بێ رەزامەندی" ئەو. سکاڵالێکراو لە رێگەی پارێزەرەکەیەوە، سەرجەم تۆمەتەکان رەتدەکاتەوە و چاوەڕێی بڕیاری دادگەن بۆ یەکلاییکردنەوەی کەیسەکان.