بەرپرسی بەشی فرۆشتنی وزەی کارەبای سلێمانی دەستگیرکرا

 
رووداو دیجیتاڵ

لە شاری سلێمانی بەرپرسی بەشی فرۆشتنی وزەی كارەبا لە كاتی دەوامی ‏فەرمیدا دەستگیر دەكرێت و هۆكاری دەستگیركردنەكەی ئاشكرا ‏نەكراوە.‏
 
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە رووداو لە بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانی دەستیکەوتووە، "ئەمڕۆ یەكشەممە 18-06-2023 لەكاتی دەوامی ‏فەرمیدا (ش. ع) بەرپرسی بەشی فرۆشتنی وزە لە بەڕێوەبەرایەتیی ‏دابەشكردنی كارەبای رۆژئاوای شاری سلێمانی لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیر كرا و هێشتا هۆكاری دەستگیركردنەكەی نەزانراوە."
 
بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانی لەلایەن بەشێك لە كارمەندەكانیەوە مانگانە پارەی كارەبا لە هاوبەشەكانی كۆدەكاتەوە.‏