قایمقامی خۆی: لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەی رۆژی شەممە 30 کەس بریندار بوون

18-06-2023
فواد حەقیقی
نیشانەکردن خۆی بوومەلەرزە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

قایمقامی شاری خۆی لە پارێزگای ورمێ دەڵێت، لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەی رۆژی رابردووی ئەو شارە 30 کەس بریندار بوون.
 
رۆژی شەممە 17-6-2023 بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.7 پلەی رێختەر ناوچەکانی باکووری پارێزگای ورمێی هەژاند، ئەوەش لەنێو خەڵکدا ترس و دڵەڕاوکێی دروستکرد.
 
زەبیحوڵڵا کازمی، قایمقامی شاری خۆی ئەمڕۆ (یەکشەممە) گوتی، لە کاتی روودانی بوومەلەرزەکەدا خەڵک رایکردووەتە دەرەوە و لەو کاتەشدا 30 کەس بریندار بوون.
 
بەگوتەی زەبیحوڵڵا کازمی، هیچ کام لە دامەزراوە سەرەکییەکانی وەک کارەبا، گاز و ئاو زیانیان بەرنەکەوتووە و دۆخی شاری خۆی ئاساییە.
 
لە چەند مانگی رابردوودا چەند بوومەلەرزەیەک لە خۆی روویانداوە: 
 
رۆژی 18-01-2023 بوومەلەرزەیەک روویدا و لە ئەنجامدا 252 کەس بریندار بوون و 3 هەزار و 850 خانوو و باڵەخانە زیانیان بەرکەوت.  
 
رۆژی 28-01-2023ـیش بوومەلەرزەیەک لەو ناوچەیدا روویدا و 3 کەس گیانیان لەدەستدا و هەزار و 100 کەسیش برینداربوون. بەپێی راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی بیناسازی پارێزگای ورمێ، لەو بوومەلەرزەیەدا زیاتر لە 13 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون زیانیان بەرکەوت یان رووخان.
 
سەرەتای پاییزی ساڵی پاریش لە ئەنجامی بوومەلەرزەیەک لەو شارە، هەزار و 126 کەس بریندار بوون و 5 هەزار و 100 خانووش زیانیان بەرکەوت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتان.

نێچیرڤان بارزانی داوا لە وڵاتانی زلهێز دەکات مافی کورد لە سووریا بپارێزرێت

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ماوەی هەفتەیەکدا لەگەڵ وەزیرانی بەرگریی ئەڵمانیا، ئیتالیا، هۆڵەندا و سەرۆک ئەرکانی بەریتانیا و فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانی دژی داعش لە عێراق و سووریا کۆبووەوە.