لە 5%ی تاكسییەكانی كوردستان لۆگۆ ‌و شریتی فسفۆڕیان لێدراوە

18-06-2020
ئاسۆ سەراوی
نیشانەکردن تاکسی
A+ A-
رووداو - هەولێر 

بەڕێوەبەری گشتیی گواستنەوەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، تەنیا لە 5%ی تاكسییەكانی كوردستان لۆگۆ ‌و كارتی زانیاریی شریتی فسفۆڕیان لێدراوە. ئەو ماوەیەشی بۆ ئەو کارە تەرخانکرابوو تەواوبووە.
 
پێشتر ماوەی شەش مانگ دیاریكرابوو بۆ لێدانی لۆگۆ ‌و كارتی زانیاری شریتی فسفۆڕی سەرجەم تەكسییەكانی كوردستان. سەڵاح جەوهەر، بەڕێوەبەری گشتیی گواستنەوەی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە دواکەوتنی کارەکە بۆ تاکسییەکانی دیکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، نەبوونی دەوام لە كاتی قەدەخەی هاتووچۆ بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا هۆكارێكی دواكەوتنەكە بووە.
 
بەڕێوەبەری گشتیی گواستنەوەی هەرێمی كوردستان جەخت لەوە دەكاتەوە پێشتر لەگەڵ دیاریكردنی كات نەبووە بۆ تەواوكردنی ئەو كارە، چونكە لەوە دڵنیابووە كە بەو ماوەیە تەواونابێت ‌و گوتی "كاتێك كۆمپانیایەك دێت دەڵێت بە شەش مانگ ئەو كارە دەكەم ئێمە ناتوانین هیچ بڵێین، بەڵام بەدڵنیاییەوە بە دوو شەش مانگیش ئەو كارە تەواونابێت بۆیە دەبێت ئەو ماوەیە درێژبكرێتەوە".
 
بۆ رێكخستنەوەی كاری تاكسی لە هەرێمی كوردستان كە ژمارەیان زیاتر لە 84 هەزارە لە مانگی 11 ساڵی 2019 دەستكرا بە لێدانی لۆگۆ ‌و كارتی زانیاری شریتی فسفۆڕی لە سەرجەم تەكسییەكان، بۆ تەواوكردنی ئەو كارەش شەش مانگ دیاریكرا، بەڵام شەش مانگەكە تەواوبوو هێشتا وەك ئەو بەرپرسەی حكومەت دەڵێت "تەنیا لە 5%ی تەكسییەكان ئەو كارەیان بۆ كراوە".
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی گشتیی شاری دهۆک. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

8 کریستیان لەسەر کورسییەکەى کۆتاى دهۆک لە پەرلەمانی کوردستان رکابەری دەکەن

8 بەربژێرى کریستیان بۆ رکابەرى لەسەر تاکە کورسییەکەی کۆتاى ئەو پێکهاتەیە لە دهۆک ناوى خۆیان تۆمار کردووە. 6 بەربژێرى دیکە لەو پارێزگایە وەکو سەربەخۆ بۆ کورسیى گشتیى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان ناویان لە کۆمیسیۆن تۆمارکردووە.