لە شارۆچکەی تەکیە گورگ و مەڕ پێکەوە ئاو دەخۆنەوە

18-06-2019
ساوێن سەعید
شوانێکی شارۆچکەی تەکیە پێنج گورگی ماڵی کردووە
شوانێکی شارۆچکەی تەکیە پێنج گورگی ماڵی کردووە
نیشانەکردن گورگ مەڕ
A+ A-

رووداو - هەولێر 

شوانێکی شارۆچکەی تەکیەی سەر بە پارێزگای سلێمانی چەند گورگێکی ماڵی کردووە و بۆ پاسەوانی مەڕ و ماڵاتەکەی رایهێناون. 

ئەو ماڵەی گورگەکانیان ماڵی کردووە دەڵێن، پێشتر ترسی سەرەکییان ئەوە بوو گورگ پەلاماری مەڕوماڵاتیان بدات، بەڵام ئێستا گورگ بووەتە شوان و پاسەوانی مەڕەکانیان و ناوی یەکێک لە بێچووە گورگەکانیان ناوە سەندرێلا. 

هێرش تەها پیشەی کاسبە، ئەو گورگەکانی ماڵی کردووە، دەڵێت "ئەم گورگانە یاسای دڕندەیەتییان لەدەست داوە و ئاژەڵێکی جوانن، خەڵکێکی زۆر دێن بۆ بینینی، دوێنێ لە دووبزەوە بۆی هاتبوون، بەڵام ئێمە نەماندانێ".

خەبات تالیب شوانە، ئاماژە بەوە دەکات، لە ماڵەوە بەخێومان کردوون لە سەرەتا بە شیر و نان و ئێستا خواردنی سەگەکانی خۆمانی دەدەینێ، دەیاننێرین بۆ پاسەوانی مەڕ و ماڵات و هیچ زەرەرو زیانێکی نە بۆ ئێمە و نە بۆ خەڵکیش نییە. 

خاوەنی گورگەکان باس لەوە دەکەن، سەرەتا بە بەچکەیی هێناویانە و دڕندە بوونە، بەڵام دوای راهێنانیان ئێستا لەنێو ماڵ و منداڵی ماڵەکەدان و سیفەتی دڕندەییان نەماوە. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە