گالەری

18-06-2019
12 Photos
محەممەد شوانی

 

ئامادەکاری هونەرمەندە جیهانییەکان بۆ کۆنسێرتی شارەکانی نێرگز لە هۆتێل رۆتانای شاری هەولێر دەستیپێکردووە.

رۆژی پێنجشەممە (20-6-2019) تۆڕی میدیایی رووداو لە کاژێر 08:30ـی شەو کۆنسێرتی شارەکانی نێرگز لەسەر قەڵای هەولێر، یەکێک لە کۆنترین شوێنەکانی جیهان کە بەبەردەوامی مرۆڤ تێیدا ژیاوە و هێشتا ژیان تێیدا بەردەوامە، بۆ کۆمەڵێک لە ژەنیارانی نێوداری جیهانی سازدەکات.

لە کۆنسێرتەکەدا نەسیر شەممە، میوزیک ژەنی جیهانی و چەند هونەرمەندێکی میوزیکژەنی دیکەی هاوڕێی لەڕێگەی میوزیکەوە پەیامی ئاشتی بە هەموو جیهان دەگەیەنن. 

نەسیر شەممە داهێنانی لە ئامێری میوزیکیی عود کردووە، بۆیە وەکو یەکێک لە ستوونەکانی رۆژهەڵات لەوبوارە ناسراوە.