ناو و ژیانی وەزیرەکانی کابینەی هەشت


رووداو - هەولێر

بڕیارە ئەمڕۆ 18-6-2014 پەرلەمانی کوردستان متمانە بە سەرۆک و جێگری سەرۆک و وەزیرەکانی کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بدات و لە دوێنێوە سیڤییەکانیان چووەتە پەرلەمان.

ئەمەش سی ڤی سەرۆک و جێگری سەرۆک و وەزیرەکانی کابینەی هەشتەمە

نێچیرڤان ئیدریس بارزانی بۆ سەرۆکایەتی کابینەی هەشت راسپێردراوە
ساڵی ١٩٦٦ لەدایکبووە
کوڕە گەورەی ئیدریس بارزانییە
ساڵی ١٩٨٩ بووەتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی
لە کۆنگرەی 13 پارتی بەجێگری سەرۆکی پارتی هەڵبژێردرا
ساڵی ١٩٩٦ ‌بووەتە جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
ساڵی ١٩٩٩ ‌بووەتە سەرۆکی کابینەی چواری حکومەتی ھەرێمی کوردستان
ساڵی ٢٠٠٦ ‌بووە سەرۆکی کابینەی یەکگرتنەوە
ژیانی هاوسەری لەگەڵ نەبیلە مەسعود بارزانی پێکهێناوە
---------------------------------------
قوباد جەلال حیسامەددین تاڵەبانی بۆ جێگری سەرۆکی حکومەتی کوردستان راسپێردراوە
کوڕی دووەمی جەلال تاڵەبانی و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدە
لە 21ی تەممووزی ساڵی 1977 لەدایکبووە
لەبەریتانیا چووەتە بەر خوێندن و دواناوەندی و زانکۆی لەوێ خوێندووە
ساڵی 2000  وەک یاریدەدەری بەرپرسی نووسینگەی یەکێتی لە ئەمریکا دەستبەکاربووە
ساڵی 2004  بووەتە بەرپرسی نووسینگەی یەکێتی لە ئەمریکا
ساڵی 2006 بووەتە نوێنەری حکومەتی کوردستان لە ئەمریکا
سەرەتای ساڵی 2013 گەڕایەوە کوردستان
لە كابینەی حەوتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون بوو
ساڵی 2005 ژیانی هاوسەری لەگەڵ شیری گراهام بەرپرسی پێشووی پرۆگرامی پەرەپێدانی عێراق پێکهێناوە


---------------------------------------

د.رێكه‌وت حه‌مه‌ ره‌شید: وه‌زیری ته‌ندروستی
ساڵی 1974 لەدایکبووە
پزیشکی پسپۆڕی قوڕگ و گوێ‌ و لووتە
لەکابینەی حەوتەمدا وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ بوو
ساڵی 1997بڕوانامه‌ی‌ به‌كالۆریۆسی لە نه‌شته‌رگه‌ری‌ گشتیدا له‌زانكۆی‌ سه‌ڵاحه‌دین بەدەستهێناوە
دیبلۆمی‌ باڵا له‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌ و نه‌خۆشییه‌كانی‌ قوڕگ و گوێ‌ و لووت
‌ساڵی 2013 ماسته‌ری له‌بواری‌ كارگێڕی‌ و به‌ڕێوه‌بردن له‌زانكۆی‌ ئه‌مریكی لە سلێمانی بەدەستهێناوە
‌پێشتر چه‌ندین پۆستی له‌بواری ته‌ندروستیدا بەڕێوەبردووە

---------------------------------------

د.یوسف گۆران بۆ وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی
یوسف سه‌مه‌د لوتفوڵڵا ناسراوە بە  د.یوسف گۆران
ساڵی 1968 لە كه‌ركووك له‌دایكبووە
ساڵی 1986 یه‌كه‌می قۆناخی دواناوەندی بووە لەسەر ئاستی پارێزگای كه‌ركووك‌
ساڵی 1990 كۆلێژی یاسای زانكۆی به‌غدای ته‌واوكردووه
‌ساڵی 2007 ماسته‌ری له‌یاسا وه‌رگرتووه‌ له‌زانكۆی كۆیه‌
ساڵی 2010 دكتۆرای له‌زانكۆی سلێمانی وه‌رگرتووە
 ساڵی 2010 بۆته‌ به‌رپرسی ده‌سته‌ی راوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی
 ساڵی2014 مامۆستای به‌شی یاسا و رامیاری زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی بووه‌
ئێستا سه‌رۆكی یه‌كه‌ی یاسا‌و رامیاری كۆلێژی یاساو رامیاری زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆییه‌
---------------------------

ده‌رباز عه‌بدوڵڵا ره‌سوڵ: وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه
ده‌رباز كۆسره‌ت، کوڕی كۆسره‌ت رەسوڵ جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتییە
‌ساڵی 1982 لەهەولێر لەدایکبووە
ساڵی 2005 بڕوانامه‌ی‌ به‌كالۆریۆسی‌ له ‌زانسته‌ سیاسییه‌كانی لە له‌نده‌ن بەدەستهێناوە
ساڵی 2007 بڕوانامه‌ی‌ دیبلۆمی‌ باڵای‌ له‌كارگێڕی لە زانکۆی لێسته‌ری به‌ریتانیا بەدەستهێناوە
ساڵی 2013 ‌ بڕوانامه‌ی‌ دیبلۆم له‌به‌ڕێوه‌بردن لە زانكۆی ئه‌مریكی له ‌شاریقه‌ بەدەستهێناوە
لە رێکخراوی خوێندكاران و رێكخستنەکانی‌ یەکێتی لە به‌ریتانیا کاریکردووە
سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ رێكخراوی‌ رێباز فاونده‌یشن و بۆردی نه‌خۆشخانه‌ی‌ پار
به‌رپرسی نووسینگه‌ی‌ جێگری یەکەمی سكرتێری یەکێتییە
لە هەڵبژاردنی 21ی ئەیلوولی 2013 بە ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان‌ هەڵبژێردرا
---------------------------------------

مه‌حموود ساڵح كه‌ریم: وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان
مه‌حموودی حاجی ساڵح
ساڵی 1962 لە خورماڵ لەدایکبووە
ده‌رچووی كۆلێژی زانسته‌ سیاسییه‌كانە
ساڵی 1976 پەیوەندی بە كۆمه‌ڵه‌وە کردووە
ساڵی 1979 بووەته‌ پێشمه‌رگه‌
دووجار له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی بەعس گیراوه‌
ساڵی 2003 بووەتە ئەندامی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی یەکێتی و ئێستاش بەرپرسی ئەو مەکتەبەیە
---------------------------------------

خالد عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌حمه‌د محه‌ممه‌د دۆسكی: وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان
خالد دۆسكی‌
ساڵی 1962 لە دهۆك لەدایکبووە
ساڵی 1984به‌كالۆریۆسی له‌ ئه‌ده‌بیاتی‌ كوردی‌ - زانكۆی‌ به‌غدا بەدەستهێناوە
هەمان ساڵ بووەتە پێشمه‌رگه‌
زمانی ئینگلیزی و میدیای  له‌ له‌نده‌ن خوێندووە
ساڵی 2001 به‌كالۆریۆسی كارگێڕی‌ لە زانكۆی‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ له‌نده‌ن بەدەستهێناوە
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سه‌ته‌لایتی‌ بادینان سات-ە
ئه‌ندامی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ پارێزگای‌ دهۆك و سه‌رۆكی‌ لیستی‌ یه‌كێتی بووه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نه‌كه
‌ ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ راگه‌یاندن و سه‌رپه‌رشتیاری‌ راگه‌یاندنی‌ یه‌كێتی بووه‌ له‌ بادینان
ساڵانی 2009و2010 لێپرسراوی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ زاخۆ بووه‌
---------------------------------------
عەبدولکەریم سوڵتان عەبدوڵڵا: وەزیری ناوخۆ
کەریم شنگالی
ساڵی 1950 لە شنگال لەدایکبووە
ساڵی 1971 کۆلێژی یاسا و رامیاری لە زانکۆی بەغدا تەواوکردووە
لەساڵانی 1971 تاوەکو 1973 لەبەغدا کاری پارێزەری کردووە
لەساڵی 1993 تاوەکو 1994 بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بووە
ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتییە
 لە ساڵی 2001وە وەزیری ناوخۆیە

--------------------------------------
عەلی حاجی عوسمان حاجی بەدری سندی
دكتۆرعەلی سندی

1965 لە دهۆک لەدایکبووە
 1990 بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی پزیشكی له‌ زانكۆی موسڵ بەدەستهێناوە
 1996 بریكاری وه‌زیری ته‌ندروستی ‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بووە
 2002 پله‌ی ماسته‌ری له‌ كارگێڕی گشتی له‌ زانكۆی هارڤه‌رد به‌ده‌ستهێناوه‌
راوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ کاروباری ته‌ندروستی‌
لە کابینەی حەوتەم وەزیری پلاندانان بووە  

--------------------------------------

عەبدوڵڵا عەبدولرەحمان عەبدوڵڵا: وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان
ئاشتی هەورامی

ساڵی 1948 لە سلێمانی لەدایکبووە
ساڵی 1971 بەکالۆریۆسی لە نەوت بەدەستهێناوە لە بەغدا
هەمان ساڵ لە کۆمپانیای نەوتی عێراق لەبەسرە وەک ئەندازیار کاریکردووە
ساڵی 1975 تاوەکو 1982 لە بەریتانیا وەک ئەندازیار لە کۆمپانیایەکی نەوتی بەریتانیا کاریکردووە
ساڵی 1978 ماستەری لە ئەندازیاری نەوت لە سکۆتلەندا بەدەستهێناوە
ساڵی 1982 تاوەکو 1985 گەورە ئەندازیاری ئینترابووە
ساڵی 2006  بووەتە وەزیری سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان

--------------------------------------
عەبدولستار مەجید قادر: وەزیری کشتوکاڵ و ئاودێری
عەبدولستار مەجید

ساڵی 1970 لەهەولێر لەدایکبووە
بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانستی قورئان بەدەستهێناوە
ساڵی 1987 بووەتە پێشمەرگەی بزووتنەوەی ئیسلامی
لە دوو کۆنگرەی کۆمەڵ جارێک دەنگی یەکەم  و جارێکی دیکە دەنگی دووەمی بەدەستهێناوە
بەرپرسیارییەتی سیاسی و سەربازی هەبووە لەناو کۆمەڵی ئیسلامیدا
گوتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی بووە
ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامییە
نوێنەری کۆمەڵ بووە لە لیژنەی هەماهەنگی ئۆپۆزیسیۆن
سەرۆکی شاندی کۆمەڵ بووە لە پێکهێنانی حکومەت و نووسینەوەی بەرنامەی کاری حکومەت
--------------------------------------
رێباز محەممەد عەبدوڵڵا: وەزیری دارایی
رێباز حەملان

ساڵی 1981 لە سلێمانی لەدایکبووە
بەکالۆریۆسی لە یاسادا هەیە
ماوەی چەند ساڵێک پارێزەرایەتی کردووە
بەرپرسی کارگێڕی کۆمپانیای وشە بووە
جێگری بەرپرسی رێکخەری دارایی و کارگێڕی گۆڕان بووە

--------------------------------------
سەڵاحەددین بابەکر محەممەد سلێمان: وەزیری کارەبا

ساڵی 1965 لە قەڵادزێ لەدایکبووە
لە سەرەتای هەشتاکانەوە بەشداری کاری سیاسی ئیسلامی کردووە
ساڵی 1992بەکالۆریۆسی لە ئەندازەی پترۆکیمیایی لە زانکۆی تەکنەلۆژیای بەغدا بەدەستهێناوە
بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرای لە کارگێڕی پیشەسازی هەیە
ساڵی 1999 یەکەم گەنج بووە بووبێتە ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتوو
لە کۆنگرەی شەشەمی یەکگرتوو دووەم دەنگی ئەندامانی کۆنگرەی بەدەستهێناوە
یەکەم سکرتێری یەکگرتووی قوتابیان بووە
یەکەم گوتەبێژی فەرمی یەکگرتوو بووە
بەرپرسی مەکتەبەکانی راگەیاندن، جەماوەریەکان، هەڵبژاردن بووە
ئەندامی ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی یەکگرتووە
یاریدەدەری ئەمینداری گشتی یەکگرتووە

--------------------------------------
ساماڵ سەردار: وەزیری بازرگانی و پیشەسازی

ساماڵ سەردار مەحموود
ساڵی لەدایکبوون  1981
لەدایکبووی سلێمانی
دەرچووی کۆلێژی یاسا
کاری پیشەیی : پارێزەری راوێژکار و ماوەی 9 ساڵە پارێزەرە
ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان و رێکخەری ژووری یاسایی
--------------------------------------

کەمال موسلیم: وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی

کەمال موسلیم سەعید
ساڵی لەداییکبوون  1967
لەدایکبووی دووشیوانی مەنتک
دەرچووی کۆلێژی زانست بەشی جیۆلۆجیا و دەرچووی کۆلیژی یاسا
لە ساڵی 1982 چووەتە ریزی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
لە ساڵی 2009 پەیوەندی کردووە بە بزووتنەوەی گۆڕانەوە
باژێڕوانی هەولێر بووە و دواتر وەک هەڵسووڕاوێکی بزووتنەوەی گۆڕان کاری کردووە
ئێستا کاری پارێزەری دەکات

-----------------------------------------
نەورۆز مەولوود محەممەد گەردی: وەزیری شارەوانی
نەورۆز مەولوود

ساڵی 1970 لەهەولێر لەدایکبووە
ساڵی 1992 بەکالۆریۆسی لەیاسا لە زانکۆی سەڵاحەددین بەدەستهێناوە
ساڵی 2010 ماستەری لە گارگێڕی کار بەدەستهێناوە
بڕوانامەی دیبلۆمی لە دڵنیایی جۆری بەدەستهێناوە لە بەریتانیا
بەڕێوەبەری کارگێڕی و یاسایی دەستەی گشتی وەبەرهێنان بووە
ئێستا بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی هەولێرە
سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنانە بە پلەی بریکاری وەزیر
بەشداربووە لە داڕشتنەوەی رێنمایی سندوقی نیشتەجێبوون
بایەخی زیاتری بە پەرەپێدان بەکەرتەکانی گەشتیاری، نیشتەجێبوون و بازرگانییە
-----------------------------------------

سینان عەبدولخالق ئەحمەد چەلەبی : وەزیری داد
سینان چەلەبی

1944 لە هەولێر لەدایکبووە
بەکالۆریۆس و ماستەر لە ئەندازەی تەلارسازی لە بەریتانیا و تورکیا
دامەزرێنەری نووسینگەی راوێژکاری ئەندازیاریی عێراق لە بەغدا
وەک بەڵێندەر و ئەندازیار لە هەولێر کاریکردووە
1993 بۆ ماوەیەک سەرۆکی بەرەی تورکمانی بووە
جێگری سەرۆکی رێکخراوی خێرخوازی ئیحسان دۆغرەمەچی بووە
لەکابینەکانی شەشەم و حەوتەم وەزیری پیشەسازی و بازرگانی بووە
--------------------------------------
پشتیوان سادق عەبدوڵڵا: وەزیری پەروەردە
پشتیوان سادق
 
1970 لە هەولێر لە دایکبووە
2013 بڕوانامەی دکتۆرای لەیاسای گشتی بەدەستهێناوە
ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتییە
مامۆستای کۆلیژی یاسا و رامیاری زانکۆی سەلاحەددینە
خاوەنی دوو چاپکراوە سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە زمانی عەرەبی
--------------------------------------
مستەفا قادر مستەفا: وەزیری پێشمەرگە
مستەفا سەید قادر

1958 لە قەڵادزێ لەدایکبووە
پەیمانگای کشتوکاڵی هونەری ئەبوغرێبی لە بەغدا تەواوکردووە
1978 پەیوەندی بە کۆمەڵەوە کردووە
1980 بووەتە پێشمەرگە
1990 تاوەکو 1991زیندانی سیاسی بووە
1995 بووەتە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی
چەندین بەرپرسیاریەتی جیایای رێکخستن و پێشمەرگایەتی هەبووە
ئەندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان بووە
2001 دوای کۆنگرەی 2 بووەتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی
جێگری فەرماندەی گشتی پێشمەرگەی یەکێتی بووە
1998تاوەکو 2001 وەزیری ناوخۆی ئیدارەی سلێمانی بووە
 رێکخەری ژووری کارگێڕی و دارایی بزووتنەوەی گۆڕانە
-----------------------------------------
جۆنسۆن سیاوەش ئەیۆ: وەزیری گواستنەوە و گەیاندن
جۆنسۆن سیاوەش

1971 لە دیانا لەدایکبووە
1993 بەکالۆریۆسی لە جوگرافیا لەزانکۆی سەڵاحەددین بەدەستهێناوە
ئەمینداری ئەنجوومەنی گەلی سریانی ئاشووری بووە
ماوەی دە ساڵ سەرکردایەتی حیزبی دیموکراتی بیت نەهرین بووە
ئەندامی یەکێتی ئاشتی جیهانییە و ئەندامی زۆربەی کۆنگرەکانی داکۆکیکردن لە کریستیانەکانی عێراق بووە
لە کابینەی حەوتەم وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بووە
-----------------------------------------
فاتح محەممەد سلێمان ئەحمەد بۆ دەستەی ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان
فاتح سەنگاوی

1976 لە سەنگاو لەدایکبووە
1998 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زمانی عەرەبی لە زانکۆی سەلاحەددین بەدەستهێناوە
2008 بڕوانامەی ماستەری لەکۆمەڵناسی لەزانکۆی حورەی هۆڵەندی بەدەستهێناوە
2011 بڕوانامەی ماستەری لە زمانی عەرەبی لە زانکۆی جینانی لوبنان بەدەستهێناوە
وانەبێژە لەزانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی
خوێندکاری دکتۆرایە لەزمانی عەرەبی
لەبوارەکانی راگەیاندن و رێکخراوەیی کاری کردووە
-----------------------------------------
نەسرەددین سەعید مستەفا حەبیب : وەزیری کار وکاروباری کۆمەڵایەتی
نەسرەددین سەعید
1965 لە دهۆک لە دایکبووە
1994 پەیوەندی بە یەکگرتووی ئیسلامییەوە کردووە
2007 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە خوێندنی ئیسلامی لە زانکۆی موسڵ بەدەستهێناوە
ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتووە