بزووتنەوەی ئیسلامی: کار بۆ ئەوە دەکەین پەرلەمانی کوردستانیش خواردنەوە کحوولییەکان قەدەخە بکات

18-05-2023
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بزووتنەوەی ئیسلامی رایگەیاند، پێشوازی و پاڵپشتیی لە بڕیاری پەرلەمانی عێراق دەکەن بۆ قەدەخەکردنی مادە کحوولییەکان و دەڵێت، "کار بۆ ئەوە دەکەین لە پەرلەمانی کوردستانیش بڕیارێکی لەو شێوەیە دەربچێت".
 
رۆژی پێنجشەممە، 18-05-2023 فراکسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، پێشوازی و پاڵپشتی لە بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق دەکەن لە بارەی قەدەخەکردنی مادە کحوولییەکان.
 
وەزارەتی دادی عێراق، رۆژی 20ـی شوباتی 2023، ژمارە 4708ـی رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی بڵاوکردەوە کە ژمارەیەک یاسای پەسندکراوی ئەنجوومەنی نوێنەرانی تێدابوو، یەکێک لەوانە یاسای داهاتی شارەوانییەکانە کە لە رۆژی 26ـی تشرینی یەکەمی ساڵی 2016 پەسندکراوە و دوای زیاتر لە شەش ساڵ لە پەسندکردنی دەقەکەی بڵاوکرایەوە.
 
لە راگەیێندراوەکەی فراکسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامیدا هاتووە، "ئێمە لە فراکسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان پێشوازی و پاڵپشتی لە بڕیاری قەدەخەکردنی مادە کحوولییەکان دەکەین کە رێگە نادات چیتر ئەم خواردنەوە سەرخۆشکەرەکان هاوردەی عێراق بکرێت، چونکە لە ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا حەرامکراوە و بۆ تەندروستیی مرۆڤیش خراپە و تووشی چەندین نەخۆشیان دەکات، هاوکات بەهۆی ئەم مادە کحوولییانەوە ساڵانە چەندین تاوانی ناخهەژێن روودەدەن و چەندین منداڵ هەتیو دەبن و چەندین ئافرەت بێوەژن دەبن".
 
فراکسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی ئاماژە بەوە دەکات، "ساڵانەش پارەیەکی زۆر بەهۆی کڕینی ئەم مادە سەرخۆشکەرانە بەهەدەر دەڕوات و هیچ سوودێکیشی لێنابیندرێت، بەهۆی مادە کحولییەکانەوە کێشەیەکی زۆر کەوتووەتە نێو خێزانەکان و چەندین ژن و مێرد لێک جیابوونەتەوە و شیرازەی خێزان تێکچووە. کار بۆ ئەوە دەکەین لە پەرلەمانی کوردستانیش بڕیارێکی لەو شێوەیە دەر بچێت".
 
 رۆژی شەممە، 04-03-2023 دەستەی گشتیی گومرگی عێراق بڕیاریدا هاوردەکردنی خواردنەوە کحولییەکان بە هەموو جۆرەکانیەوە بۆ نێو وڵاتەکە قەدەخە بکات و دەڵێت، بڕیارەکە پاڵپشتە بە یاسای داهاتی شارەوانییەکانی ژمارە 1ی ساڵی 2023 کە لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراق ژمارە (4708)ی بڵاوبووەتەوە.
 
پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەی ژمارە 24ـی وەرزی یاسادانانی یەکەمی ساڵی سێیەمی یاسادانان، بە سەرۆکایەتیی سەلیم جبووری و بە ئامادەبوونی 226 پەرلەمانتار یاسای داهاتی شارەوانییەکانی پەسند کرد.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.