کۆمپانیا ئەڵمانییەکان چاویان لەوەیە هاوشێوەی دوبەی لە هەرێمی کوردستان ئاسانکارییان بۆ بکرێت

18-05-2023
دڵنیا رەحمان
دڵنیا رەحمان @dilnyarahman
کۆبوونەوەیەکی کۆمپانیا ئەڵمانییەکان لە هەولێر.
کۆبوونەوەیەکی کۆمپانیا ئەڵمانییەکان لە هەولێر.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 
 
ژمارەیەک کۆمپانیای ئەڵمانی سەردانی هەولێریان کردووە و دەیانەوێت وەبەرهێنانی زیاتر لە هەرێمی کوردستاندا بکەن. سەرۆکی ژووری بازرگانی ئاڵمانیاش لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەڵێت، "ئامانجمانە پشتگیری لە کۆمپانیا ئەڵمانییەکان بکەین لە تاوەکو وەبەرهێنانی زیاتر لە عێراق بکەن."
 
کارێز محەممەد، بریکاری کۆمپانیای ویلۆ یە لە هەولێر؛ 13 ساڵە ئەو کارە دەکات. ئەو پەمپی ئەڵمانی هاوردە دەکات، فرۆشی ساڵانەی لە هەموو عێراق دەگاتە 7 ملیۆن دۆلار. 
 
کارێز محەممەد دەڵێت، "داهێنان و کوالێتیی باشی پەمپەکانی ئەڵمانیا وایکردووە خواستی زۆریان لەسەر بێت و تێچوویەکی زۆریش بۆ حکومەت بگەڕێتەوە، چونکە پەمپەکانی پێشتر کوالێتییان نزم بوو و ساڵانە تێکدەچوون."
 
گەرچی زۆربەی کۆمپانیاکان بنکەی سەرەکییان لە دوبەیە، دەیانەوێ وەبەرهێنانی زیاتر  لە بوارەکانی کشتوکاڵ، وزە و بیناسازی لە هەرێمی کوردستان و عێراق بکەن.
 
سونتکی هیرین، سەرۆکی ژووری بازرگانی ئاڵمانیا لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە وەبەرهێنانی کۆمپانیا ئەڵمانییەکان لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئێمە کۆمپانیای زیاترمان هەبوو کە زۆر حەزیان دەکرد لەم کۆبونەوەیە بەشداربن، بەڵام بڕیارماندا گرووپێک دروستبکەین کە ژمارەشیان زۆرە، دیارە کە کۆمپانیا ئەڵمانییەکان زۆر بەپەرۆشن لە عێراق وەبەرهێنان ئەنجامبدەن. وەکو ژووری بازرگانیی ئەڵمانیا ئامانجمانە پشتگیری کۆمپانیا ئەڵمانییەکان بکەین تاوەکو وەبەرهێنانی زیاتر لە عێراق بکەن."
 
ئێستا لە هەرێمی کوردستان 88 کۆمپانیای ئەڵمانی کاردەکەن.  قەبارەی بازرگانیی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2022، 2.9 ملیار یۆرۆ بووە، کە %20 تاوەکو %30 لە هەرێمی کوردستان بووە.
 
ساڵانە قەبارەی بازرگانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتان دەگاتە نزیکەی 20 میار دۆلار، چاوی کۆمپانیا ئەوروپییەکانیش لەوەیە هاوشێوەی دوبەی و وڵاتە عەرەبییەکانی دیکە بە ئاسانکاری حکومەت، وەبەرهێنانی زیاتر لە هەرێمی کوردستان بکەن.
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.