سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزیری دادی هۆڵەندا کۆدەبنەوە


رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری دادی هۆڵەندا دەکات و لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و هۆڵەندا دەکەن.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 18-05-2022 مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە دیلان یەشیلگۆز، وەزیری دادی هۆڵەندا کرد.
 
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و هۆڵەندا کراوە بە تایبەتی هاوئاهەنگیی لەنێوان دەسەڵاتی دادوەریی هەردوولا.
 
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، باس لە گرنگیی بەردەوامبوونی پشتگیریی هەرێمی کوردستان لە رووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی داعش و بەهاناوەچوون و یارمەتیدانی قوربانییانی دەستی تاوانەکانی داعش کراوە.