گالەری

 
رووداو - دێرەلووک

نزیکەی ساڵێکە لە گوندی برکاهینێ لە سنووری ناحیەی دێرەلووک، پیاوێک سێ نەعامە بەخێودەکات، کاتێک لە رێگەی دێرەلووکەوە بۆ شیلادزێ دەڕۆیت، ئەو نەعامانە لەسەر رێگە دەبیندرێن و لە ئۆتۆمبێلەکان نزیکدەبنەوە و زۆرجار رێگەکەش دەگرن.
 
نەعامە، باڵندەیەکی رووەکخۆرە، لە گژوگیا و گوڵ و رەگەکانی دارەکانی سنووری دێرەلووک دەخۆن، خەڵکیش گژوگیایان پێدەدەن.
 
نەعامە (وشترمرخ)، زیاتر لە ئەفریقا دەژی، بە گەورەترین باڵندە دادەنرێت، بەڵام توانای فڕینی نییە، ملێکی درێژی رووتی هەیە، لەگەڵ دوو قاچ و دوو رانی پڕ لە ماسولکە، کە بە پەڕ داپۆشراون، بەرزییەکەی لەنێوان 2 تاوەکو 2.7 مەتر دەبێت؛ کێشیان بە نزیکەیی لەنێوان 113 – 160 کیلۆگرام دەبێت، بەگشتی قەبارەی مێینەکان بەراورد بە نێرینەکان بچووکترە.