پەرلەمانی کوردستان سەرۆکی نوێی دەستەی مافی مرۆڤی هەڵبژارد
رووداو دیجیتاڵ
پەرلەمانی کوردستان، لە دانیشتنی ئەمڕۆ سێشەممەدا، سەرۆکی نوێی دەستەی مافی مرۆڤی هەڵبژارد.
پەرلەمانی کوردستان بە کۆی 71 دەنگ و بە زۆرینە، مونا یوخەننا یاقو-ی بە سەرۆکی نوێی دەستەی مافی مرۆڤ هەڵبژارد.
پرۆفایلی مونا یوخەننا یاقو
- لەدایکبووی ساڵی 1970
- دایکی دوو کچ و کوڕێکە
- دانیشتووی هەولێرە و کریستیانە
- ساڵی 1990-1991 بەکالۆریۆسی لە یاسا بەدەستهێناوە
- دواتر ماستەری لە یاسا بەدەستهێناوە
- دکتۆرا لە یاسای نێودەوڵەتی
- چالاکوانێکی کۆمەڵگەی مەدەنی و مافەکانی مرۆڤ بەدیاریکراوی مافی پێکهاتەکانە، و مامۆستای زانکۆیە
- دکتۆرای لە یاسای نێودەولەتی لەبارەی مافەکانی مرۆڤەوە هەیە، پسپۆڕی لە کاروباری کەمینەکان هەیە
- یەکێک بوو لەو 21 کەسەی لە 20ی ئایاری 2015 پەرلەمان کوردستان بۆ نووسینەوەی دەستوری کوردستان پێکیهێنا و دەنگی لەسەردان.
- کۆلێژی یاسای زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر لەساڵی 1990-1991 تەواوکردووە
-1996 بڕوانامەی ماستەری لە یاسا بەدەستهێناوە
- لەساڵی 2004 دکتۆرای لە یاسای نێودەوڵەتی بۆ مافەکانی مرۆڤ بەدەستهێنانەوە لە پاراستنی کەمینەکان
- مامۆستایە لە کۆلێژی یاسا و رامیاری زانکۆی سەلاحەددین و بەرپرسی یەکەی مافی مرۆڤە لەو کۆلێژە
- زمانەکانی سریانی، کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی بەباشی دەزانێت
- دامەزرێنەری یەکێتی ئافرەتانی ئاشووری و کۆمەڵگەی حەدیاب بۆ توانستەکانە