رووداو دیجیتاڵ
ژنێکی کورد لە باکووری کوردستان شار جێدەهێڵێت و دەچێتەوە گوندەکەی. لەوێ ئاژەڵداری دەکات و ژیانی دەگۆڕێت. ئەو بەختەوەرییەی لە شارەکان ونی کردبوو، لە گوندەکەی خۆی دەدۆزێتەوە.
دەمەت بەدر، یاسا چەسپاوەکانی شکاند و رێگەیەکی هەوراز و سەختی گرتەبەر. ژیانی شاری جێهێشت و لە گوندەکەی خۆی لە ئەرزەڕۆم دەستی بە ئاژەڵداری کرد.
دەمەت بەدر دوای پێکهێنانی ژیانی هاوژینی بڕیار دەدات بچێتە چۆرڵو لە پارێزگای تەکیرداخ: "حەوت بۆ هەشت ساڵ لەوێ ژیاین. ژیان لەوێ زۆر سەخت بوو، هەر بۆیە بڕیارماندا بگەڕێینەوە گوندەکەمان."
دوای گەڕانەوەیان بۆ گوند، سوود لە پرۆژەی وەبەرهێنان وەردەگرن و مەڕ و ماڵاتمان دەکڕن: "زۆر ئاسوودەین کە هاتووینەتەوە ئێرە".
پێش دوو ساڵ کە یەکەمجار دەستی بە ئاژەڵداری کرد، 100 مەڕی هەبووە، و ئێستا 500 مەڕی هەیە.
خانمە کوردەکە بەو داهاتەی لە فرۆشتنی بەرخەکانەوە دەستی دەکەوێت، دەڵێت، گوزەرانی باشتر بووە؛ ئەو بەختەوەرییەی لە گەورەشارەکان ونیان کردبوو، لە گوندەکەی خۆیان دۆزییانەوە.
دەمەت بەدر دەڵێت، ئەم سەرکەوتنە ماندووبوونی دەوێت: "ئەوکاتەی گەڕاینەوە ئێرە، دۆخی داراییمان خراپ بوو. بەڵام دوای کڕینی مەڕ و ماڵات، هەموو شتێک باش بوو. لەڕووی مادی و مەعنەوییەوە ئاسوودە بووین."
ئەم ماڵباتە بانگهێشتی ئەو کەسانە دەکەن کە لە گەورەشارەکان شەڕی خراپیی دۆخی دارایی دەکەن و دەڵێن، ژیان لە گوندەکان هێندەی سادەییەکەی و رەسەنییەکەی، بەختەوەری دەبەخشێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ