د. فوئاد حوسێن بۆ رووداو: نەخۆش نیم و وازیشم لە کارەکەم نەهێناوە


رووداو دیجیتاڵ 

لەبارەی دەنگۆی نەخۆشکەوتن و دەستلەکارکێشانەوەی، وەزیری دەرەوەی عێراق بە رووداوی راگەیاند، ئەو هەواڵانەی بڵاوکراونەتەوە راست نین، "نە نەخۆشم، نە دەستم لەکارکێشاوەتەوە."
 
د. فوئاد حوسێن ئەمڕۆ قسەی بۆ رووداو کرد و ئەوەشی گوت کە "بەمزووانە دەگەڕێمەوە سەر کارەکەم."
 
لە بەشێک لە میدیا و سۆشیاڵمیدیای عێراق و هەرێمی کوردستانیش لە دوو رۆژی رابردوودا هەواڵی ئەوە بڵاوبووەوە کە د. فوئاد حوسێن نەخۆشە و تووشی شێرپەنجە بووە.

د. فوئاد حوسێن پۆستی وەزیری دەرەوە و جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراقی هەیە لەنێو حکومەتی عێراق لە پشکی کورد و پارتی دیموکراتی کوردستان.