نرخی ئاژەڵ لە دهۆک بەراورد بە ساڵی رابردوو نزیکەی دوو هێندە زیادیکردووە

18-04-2023
نایف رەمەزان
نایف رەمەزان
دوو سەر ئاژەڵ لە مەیدانێکی ئاژەڵانی دهۆک. وێنە: رووداو
دوو سەر ئاژەڵ لە مەیدانێکی ئاژەڵانی دهۆک. وێنە: رووداو
A+ A-
 
رووداو - دهۆک

نرخی ئاژەڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو دوو هێندە زیادیکردووە. کەسێک دوو مانگای بردووەتە مەیدانی ئاژەڵانی دهۆک و داوای دوو ملیۆن و 250 هەزار دینار دەکات، لە کاتێکدا نرخی ئەو دوو مانگایە ساڵی رابردوو کەمتر لە ملیۆنێک و 500 هەزار دینار بوو، واتە هەر مانگایە نزیکەی 550 هەزار دینار نرخەکەی زیادیکردووە.
 
جەعفەر عومەر، بازرگانی ئاژەڵ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "هەر مانگایەک بەبێ گۆلک نزیکەی 500 هەزار دیناری چووەتە سەر، هەروەها مانگاش بە گۆلکەوە پار بە ملیۆنێک و 500 دینار دەمانکڕی، ئێستا هەمان مانگا بە ملیۆنێک و 600-800 هەزار دینارە."
 
ئەمە لە کاتێکدایە کە نرخی مەڕ و بزنیش نزیکەی 200 تاوەکو 250 هەزار دیناری چووەتە سەر. جووتێک مەڕی زا بە 600 هەزار تاوەکو ملیۆنێک و 100 هەزار دینارە، هەروەها جووتێک بەرخیش لەنێوان 400-650 هەزار دینارە و جووتێک بەرخی گۆشتیش بە 550 هەزار دینار تاوەکو 600 هەزار دینارە.
 
هاوردەکردنی ئاژەڵ لە سووریاوە راگیرابوو، بەڵام نزیکەی هەفتەیەکە دەستیپێکردووەتەوە و پێدەچێت لە دوو هەفتەی داهاتوودا نرخی گۆشتیش دابەزین بەخۆوە ببینێت.
 
رێدیر سدقی، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە دهۆک دەڵێت، لەو وڵاتانەی ئاژەڵ هاوردە دەکرا گۆشت گران ببوو، هەربۆیە هەناردەیان راگرتبوو بۆ ماوەیەک، ئێستا ئاژەڵی سووری هاوردە دەکرێت و بەهاکەی هەندێک دابەزیوە.
 
لەبەر گرانبوونی بەهای ئاژەڵ، هەر کیلۆیەک گۆشت بەهاکەی 4000 دینار زیادیکردووە. نرخی کیلۆیەک گۆشت لە دهۆک بەمشێوەیە: کیلۆیەک گۆشتی گۆلک 20 هەزار دینارە، گۆشتی بەرخ 18 هەزار دینار و گۆشتی مەڕ و بزن 16 هەزار دینارە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی.

مەسرور بارزانی لە ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دا: پارتی تاکە ئومێدی خەڵکی کوردستانە

مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی لە یادی 16ی ئابدا پەیامێكی بڵاو كردەوە و رایدەگەیەنێت، پارتی خاوەنی مێژووییەکی پڕ لە سەروەری و فیداکاری و بەرگریکردنە لە مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی گەلی کوردستان.