سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی جەژنی 'چارشەمبا سۆر' لە کوردانی ئێزدی دەکات
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک مەسعود بارزانی پیرۆزبایی جەژنی سەری ساڵ (چارشەمبا سۆر) لە کوردانی ئێزدی دەکات و دەڵێت، هیوادارە "كۆتایی بەو ئێش و ئازارانە بێت كە لە رابردوودا بەهۆی زوڵمی تیرۆریستان و ئاوارەیی و دەربەدەریدا بینیویانە."
ئەمڕۆ سێشەممە، 18-04-2023، سەرۆک مەسعود بارزانی بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئێزدییەکان (چارشەمبا سۆر) پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشك و برایانی ئێزیدی دەكەم و هیوای شادی و بەختەوەرییان بۆ دەخوازم."
سەرۆک بارزانی لە بەشێکی دیکەی پەیامە پیرۆزباییەکەیدا دەڵێت، "هیوادارم هەموو بۆنە و جەژن و خۆشییەكانیان لە كەشێكی ئارام و پڕ لە ئاسوودەیی بەڕێ بكەن و كۆتایی بەو ئێش و ئازارانە بێت كە لە ڕابردوودا بەهۆی زوڵمی تیرۆریستان و ئاوارەیی و دەربەدەریدا بینیویانە."
دەقی پەیامە پیرۆزباییەکەی سەرۆک بارزانی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی سەری ساڵی ئایینی ئێزیدی (چارشەمبا سۆر)، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشك و برایانی ئێزیدی دەكەم و هیوای شادی و بەختەوەرییان بۆ دەخوازم.
هیوادارم هەموو بۆنە و جەژن و خۆشییەكانیان لە كەشێكی ئارام و پڕ لە ئاسوودەیی بەڕێ بكەن و كۆتایی بەو ئێش و ئازارانە بێت كە لە ڕابردوودا بەهۆی زوڵمی تیرۆریستان و ئاوارەیی و دەربەدەریدا بینیویانە.
بمێنن لە خێر و خۆشیدا
مسعود بارزانی
18ـی نیسانی 2023