لە 69 جۆر خورما لە سلێمانی 62 جۆریان لە تاقیگە دەرنەچوون

18-04-2022
هۆرڤان رەفعەت
چەند جۆرێکی خورما لە بازاڕەکانی سلێمانی. وێنە: رووداو
چەند جۆرێکی خورما لە بازاڕەکانی سلێمانی. وێنە: رووداو
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان پڕبوون لە خورمای هاوردەکراوی قاچاخ کە لە دەروازە سنورییەکانەوە بەشێوەی نایاسایی داخڵکراون و زۆرینەی ئەو خورمایانە لە پشکنینی تاقیگەیی کوالێتی کۆنتڕۆڵ دەرناچن.
 
لە تاقیگەدا، لە رێگەی ژمارەیەک ئامێری تایبەتەوە پشکنینی فیزیایی، کیمیایی و بایەلۆجی بۆ هەموو بەرهەمە نێوخۆیی و هاوردەکراوەکان دەکرێت، پشکنین بۆ ئەو جۆرە خورمایەش دەکەن کە پەیامنێری رووداو بۆ پشکنین بردوویەتی بۆ تاقیگەکە. 
 
عەلی عەبدوڵڵا، لێپرسراوی تاقیگەی جۆری لە عەلوەی سلێمانی بە رووداوی گوت، "جۆرێکی خورما دوای شەش کاژێر لە پشکنین بۆمان دەرکەوت کە شیاوی خواردن نییە. لە پشکنینی مایکرۆبایلۆجییەوە دەرنەچووە، چونکە رووکاری دەرەوەی ئیکۆفۆرم و ئیکۆلا لەسەر رووی دەرەوەی دەرکەوتووە، لە سەرەتای رەمەزانەوە تا ئێستا، 62 نموونەی خورمامان بۆ هاتووە لەو بڕە تەنها حەوت سامپڵی لە پشکنین دەرچووە، واتە 62 جۆر خورمایان شیاوی خواردن نەبوون." 
 
تاوەکو ئێستا، هیچ کام لەو جۆرە خورمایانەی کە لە تاقیگەی عەلوەی سلێمانی بە نەشیاو بۆ خواردن دانراون لەنێونەبراون. 
 
سامان ئیسماعیل، بەڕێوەبەری عەلوەی سلێمانی باس لەوە دەکات، "هەر بەرووبومێک دێتە عەلوەکەمان ئێمە لە دەرگەی هاتنە ژوورەوە ستافی تایبەتمان هەیە کە نموونەی لێوەردەگرێت و پشکنینی بۆ دەکەین کە بە کەمتر لە 10 کاژێر پشکنینەکە دەردەچێت. ئەگەر نموونەکە لەپشکنین دەربچێت ئەوا کێشەی نییە، بەڵام ئەگەر دەرنەچێت، ئەوا بەخاوەنەکەی دەڵێن نەفرۆشێت، ئیتر دەسەڵاتی ئەوەمان نییە کە بەرهەمەکە لەنێوبەرین، بەڵام لایەنی پەیوەندیدار ئاگادار دەکەینەوە و دەبێت ئەوان لەنێویبەرن."
 
زۆرینەی ئەو خورمایانەی لە پشکنین دەرنەچوون هاوردەکراوی ئێران بوون و دوو ساڵ بوە لە ساردخانەکان هەڵگیراون ئینجا رەوانەی هەرێمی کوردستان کراون.
 
لەشکر حەمید، پسپۆڕی خۆراک ئاماژە بەوە دەکات، "ئەو خورمایانەی کە لە پشکنین دەرناچن زۆرینەیان ئێرانین، بەرهەمی دوو ساڵ لەمەوبەرن و وشکبوونەتەوە و لە ئێران لەنێو ساردخانە هەڵگیراون بەڵام بەشێک لە بازرگانەکانی خۆمان داوا لە بازرگانە ئێرانییەکان دەکەن کە شیلە بەسەر ئەو خورما وشکەدا بکەن بۆ ئەوەی تامی پێبدات و پێکهاتەی خۆراکی بۆ بگەڕێتەوە، بەڵام بەدڵنیاییەوە بە کەڵکی خواردن نایەت."
 
%70ـی ئەو خورمایانەی لە هەرێمی کوردستانن هاوردەکراوی ئێرانین، ئەوە لەکاتێکدایە تەنها بۆ 15 رۆژی سەرەتای مانگی رەمەزان زیاتر لە 1500 تۆن خورما لە رێگەی دەروازەی سنووری باشماخ هێنراوەتە سلێمانی و داخڵکراون. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عومەر بەرزنجی، بریکاری وەزیری دەرەوەی عێراق

بریکاری وەزیری دەرەوەی عێراق: ئەو کەسانەی لە تونس ئازاد دەکرێن دەبێ خۆیان بگەڕێنەوە

بریکاری وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت، نزیکەی 100 هاونیشتمانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و هاووڵاتیی عێراقی لە تونس دەستگیرکراون یان گیریان خواردووە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، بەشێکیان لەسەر ساختەکردن و مادەی هۆشبەر بوون.